هەستیار ڕۆستەمی
وێڕای سڵاو دووبارە بۆ هەموو دۆستان هیوادارم دیسانەوە بتوانم لەم قۆناغەی زماندا واتە ڕێزمان خزمەت بە زمان و ئێوەی خۆشەویست بکەم،هەر بۆیە تەوەری ڕێزمانیش وەک بابەتەکانی ڕێنووسی بە وانە، وانە و بە هەندێ ڕوونکردنەوەی تایبەت لە سەر واتای وشەکان دەست پێ دەکەم. پێش ئەوەی کە بچمە سەر باسی ڕێزمان، دیسانەوە لێرەوە داوا لە پسپۆڕانی زمان دەکەم ئەگەر لە بابەتێکدا هەڵەم کرد ئاگادارم کەنەوە. ڕێزمان:ئاستێکە لە ئاستەکانی زمان کە هەر دوو لایەنی وشەسازی و ڕستەسازی بەر باس دەدات. لە ڕێزماندا باس لەو یاسایانە دەکرێ،کە دەنگ و واتا بە یەک دەگەیەنێت.ئاستەکانی زمان بەم شێوە دیاری دەکرێن: دەنگسازی:1 _فۆنەتیک 2 _فۆنۆلۆژی ڕێزمان: 1_وشەسازی 2 _ڕستەسازی واتا سازی: 1_واتاسازی 2 _پراگماتیک دەنگسازی: ئەو زانستەیە کە لە هەر دوو لایەنی فۆنەتیک و فۆنۆلۆژی دەکۆڵێتەوە. فۆنەتیک: لقێکە لە زانستی دەنگ،کە لە پەیدابوونی دەنگ و ژومارەی دەنگەکان لە هەر زمانێکدا دەکۆڵێتەوە.هەر وەها ئاماژە بەو بابەتانە دەکات کە بەشداری لە درووستکردنی دەنگ دەکات،بە تایبەتی)دەم،لووت،مەڵشوو،.....(کەواتە بە کورتی فۆنەتیک لایەنی تیۆری دەنگ دەگرێتەخۆ. فۆنۆلۆژی: لقێکە لە زانستی دەنگ،کە ئاماژە بە یاساکانی دەنگ دەکات،وەکوو:)یاساکانی پەیدابوونی دەنگ،تێکەڵبوونی دەنگ،جێگۆڕکێی دەنگ،.....(بە واتایەک فۆنۆلۆژی لایەنی پراکتیکی دەنگ دەگرێتەخۆ. ڕێزمان:ئاستێکە لە ئاستەکانی زمان، کە هەر دوو لایەنی وشەسازی)مۆرفۆلۆژی(و ڕستەسازی)سینتاکس(بەر باس دەخا. وشەسازی)مۆرفۆلۆژی(: زانستێکە کە باس لە وشە یاخود مۆرفێم دەکا.لە وشەسازیدا ئاماژە بۆ بەشەکانی ئاخاوتن)ناو،جێناو،ئاوەڵناو،ئاوەڵکار،کار.....(دەکات. ڕستەسازی)سینتاکس(:ئەو زانستەیە کە باسی ڕستە لە ڕووی پێکهاتنەوە)سادە،لێکدراو،تێکەڵ(، هەروەها ڕستە لە ڕووی ناوەرۆکەوە)هەواڵگەیاندن،پرسیارکردن،سەرسووڕمان،فەرماندان(دەکات. جگە لەوەش ئاماژە بۆ کەرەسە سەرەکییەکان و لاوەکییەکانی ڕستە دەکات)بکەر و جۆرەکانی،بەرکار و جۆرەکانی،نیهاد،گوزارە......(واتاسازی:ئاستێکە لە ئاستەکانی زمان،کە هەر دوو لایەنی واتاسازی و پراگماتیک بە باس دەدا. واتاسازی: ئەو زانستەیە کە باس لە واتای وشەکان و ڕستەکانی زمان دەکات،واتا باسی پەیوەندی واتاییەکان)هاوواتا،دژواتا،فرەواتا،هاوبێژی،لێڵی....(دەکات.هەروەها باسی گریمانەکانی واتا)گریمانەکانی هێمایی،گریمانەی سێگۆشەی واتایی،گریمانەی ناولێنان.....(دەکات. پراگماتیک: لقێکە لە واتاسازی،کە واتاکەی لە سەرووی لایەنی واتاسازییەوەیە،کە ئاماژە بەو کەرەسانە دەکات پێشتر لە ئەدەبدا باسیان لێ کراوە بە تایبەتی لایەنی ڕەوانبێژی،هەر وەها باسی ئەو کەرەسانە دەکات،کە ناچنە ناو وشەسازی و ڕستەسازی و واتاسازی،وەکوو)هێز،ئاواز(گریمانەی پێشین،گریمانەی پاشینە،ئاماژە......... بەشەکانی ئاخاوتن: سەرەتای پەیدابوونی بەشەکانی ئاخاوتن دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ئەفلاتوون،واتە ئەفلاتوون یەکەم کەس بوو کە بەشەکانی ئاخاوتنی دۆزیەوە،کە ئەو کات پێیان دەگوت)بەشەکانی وشە(،دواتر پسپۆڕانی بواری زمان باسی بەشەکانی دیکەی ئاخاوتنیان کرد و چەندین لق و پۆیان دۆزیەوە. لە سەردەمی ئەمڕۆکەشدا بەشەکانی ئاخاوتن لە قوتابخانە زمانەوانییەکانی)ڕووسی،ئینگلیزی،ئەمریکی،.....(لێی دەکۆڵدرێتەوە،هەر بۆیەشە جیاوازی لە ژومارەی بەشەکانی ئاخاوتن لە قوتابخانە زمانەوانیەکانی ئینگلیزی و ئەمریکی لە گەڵ ڕووسی دەکرێت.چونکە لە هەر دوو قوتابخانە زمانەوانییەکانی ئینگلیزی و ئەمریکی)هەشت(بەشی ئاخاوتن هەیە،بەاڵم لە قوتابخانەی زمانەوانی ڕووسی)مسکۆ()دە(بەشە. واتە جیاوازیەکە لە هەر دوو بەشی ئاخاوتنی)ژومارە و پارتیکل(دایە کە لە قوتابخانی ڕووسی وەک دوو بەشی سەربەخۆ بەر باس دەدرێن،بەاڵم لە قوتابخانەی ئەمریکی و ئینگلیزی وەک بەشی سەر بە خۆ بەر باس ناخرێن. قوتابخانی زمانەوانی ڕووسی)کلاسیک(: 1 _ناو 2 _جێناو 3_ئاوەڵناو 4_کار 5_ئاوەڵکار 6_ژومارە 7_پارتیکل 8_ئامرازی پەیوەندی 9_ئامرازی سەرسووڕمان و بانگهێشت 11_پریپۆزیشن)پێشبەند(قوتابخانەی زمانەوانی ئەمریکی و ئینگلیزی: 1 _ناو 2 _جێناو 3_ئاوەڵناو 4_کار 5_ئاوەڵکار 6_ئامرازی پەیوەندی 7_پریپۆزیشن)پێشبەند(8 _ئامرازی سەرسووڕمان و بانگهێشت بەشەکانی ئاخاوتن وەکوو: ناو، جێناو، ئاوەڵناو، کار، ئاوەڵکار و ژومارە بە وشەی سادە ناسروان،بەاڵم:پریپۆزیشن)پێشبەند(،ئامرازی پەیوەندی،پارتیکل،ئامرازی سەرسووڕمان و بانگهێشت بە وشەی ناسادە ناسروان. هەر بۆیە لە پێشدا ڕوونکردنەوەیەک لە سەر وشە دەنووسم و دواتر دەچمە سەر تەوەرەکانی بنەڕەتی ڕێزمان. هەر وەک دەزانن وشە کۆمەڵێک پیتە کە پێکەوە واتایەک دەگەیێنن وەکوو: باران، درگا، ڕێگا، هەنار، بەاڵم وشەی سێ جۆری هەیە: وشەی سادە، وشەی ناسادە، وشەی لێکدراو وشەی سادە: ئەو وشەیە کە خۆی بە تەنها و بێ هیچ پێشگر و پاشگرێ یا خود هێمایەی نڤیساری واتای خۆی دەگەیێنێ. وەکوو: باران، درگا، ڕێگا، هەنار، وشەی ناسادە: ئەو وشەیە کە بە یارمەتی وشە یا کەرەسەیەکی تر واتای خۆی دەگەیێنێ و بە تەنها واتای نیە. وەکوو: بێ، بۆ، دا، تا، تاکوو، وەکوو، ئەها، ئۆ، وشەی لێکدراو: ئەم وشەیە کە لە لێکدرانی دوو وشەی سادە درووست دەبێ و واتایەکی تازە دەبەخشێ. وەکوو: قوتابخانە، نەخۆشخانە، پەرتووکخانە، چاوپێکەوتن، لە درێژەی باسەکەمەندا هەر چەن دەبێ بچمە سەر باسی ناو وەکوو یەکەم باسی ڕێزمان بەاڵم ئاماژەیەکی بچووک دەکەم سەبارەت بە ڕستە و جۆرەکانی لە ڕووی ناوەرۆکەوە. ڕستە: کۆمەڵێک وشە کە پێکەوە واتایەکی سەربەخۆ دەگەیێنن و لە کۆتایی دا یەکێک لە هێماکانی نڤیساری دادەندرێ)خاڵ،نیشانەی پرسیار، نیشانەی سەر سووڕمان.......(ڕستەی لە ڕووی ناوەرۆکەوە پێنج جۆرە: ڕستەی هەواڵی، ڕستەی پرسیار، ڕستەی سەرسووڕمان، ڕستەی فەرمانی و داخوازی. ڕستەی هەواڵی :ئەو جۆرە ڕستەیە کە هەواڵ یا پەیامێک دەگەیێنێ و لە کۆتاییدا نیشانەی خاڵ دادەنرێ. وەکوو: من بەیانی دەچم بۆ دووکان. ڕستەی پرسیار: ئەو ڕستەیە کە بە یارمەتی هێماکانی پرسیاری،پرسیار لە کەسێک یا کەسانێ دەکرێ. وەکوو: تۆ بۆ کوێ دەچی؟ ڕستەی سەرسووڕمان: ئەو ڕستەی کە لەودا لە مرۆڤ لە دیتن یا بیستنی شتێک سەرسام و دەبێ و یا پەسنی شتێک دەکرێ و لە کۆتاییدا نیشانەی سەرسووڕمان دادەندرێ. وەکوو: ئەو دیمەنە زۆر جوانە! ڕستەی فەرمانی:ئەو ڕستەیە کە لەو دا دەستوور یا فەرمان بۆ ئەنجام دانانی کارێک بە کەسێک دەکرێ. وەکوو: وانەکانت بخوێنە، بڕۆ بۆ دەرەوە ڕستەی داخوازی: ئەو ڕستەیە کە لەودا داوای ئەنجام دانی کارێک لە کەسێک یا کەسانێک دەکرێ. وەکوو: تکایە گوێ لە قسەکانم بگرن. فەرهەنگۆک: ڕێزمان)دستور زبان(وشەسازی)کلمەسازی(ڕستەسازی)جملەسازی واتاسازی)معناسازی(لق)شاخە،بخش(کەرەسە)ابزار(ناو)اسم(جێناو)ضمیر(ئاوەڵناو)صفت(ئاوەڵکار)قید(کار)فعل(لێکدراو)مرکب(بکەر)فاعل(بەرکار)مفعول(وشەی سادە)کلمات سادە(وشەی ناسادە)کلمات ناقص(وشەی لێکدراو)کلمات مرکب(ڕستەی هەواڵی)جملەی خبری(ڕستەی پرسیار)جملە پرسشی(ڕستەی سەرسووڕمان)جملە تعجبی(ڕستەی فەرمانی)جملە امری(ڕستەی داخوازی)جملات خواهشی(پێشبەند) پیشوند(سەرەکی)اصلی(لاەوکی)جانبی(بە سپاسەوە:ئامادەکردنی هەستیار ڕۆستەمی سەرچاوەکان: ڕێزمانی شەشەمی ئامادەیی وەزارەتی ڕۆشنبیری هەرێم ڕێزمانی کوردی،نووسینی نەریمان عەبدوڵاڵ خۆشناو
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 7,648 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!