$باکووری کوردستان$
- لەچوارچێوەی بانگەشەی هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا وباکووری کوردستان بەبەشداری پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی گشتیی #هەدەپە# لە ناوچەی بازیدێ-ی #ئاگری# میتینگێک بەریوەچوو. هونەرمەندی کورد قادرچات لە لەمیتینگەکەدا ئامادەبوو وچەند بەرهەمێکی پێشکەشی ئامادەبووان کرد، دوای کۆتایی هاتنی میتینگەکە ناوبراو لەلایەن هێزەئەمنییەکانی توکیاوە دەستگیرکرا.[3]
- یوسف ئاتەش ئەندامی هەدەپە کە لە #ئامەد# لەدژی گۆشەگیری #عەبدوڵڵا ئۆجەلان# مانی لەخواردن گرتووە لەلایەن پۆلیسی تورکیاوە دەستگیرکرا و برایەبەردەمی دادگە.[3]
- زولکوف گەزەن کە لە لەبەندیخانەی تەکیرداغ لە دژی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵڵا ئۆجەلان، لە 1ی ئادارەوە دەستی دابووە مانگرتن لەخواردن، شەهید بوو.[3]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- بە هۆی شەڕ و تێکەڵچوونی مەئموورانی هێزە ئینتزامییەکان لەگەڵ کەسانێکی چەکدار لە سنووری شاری #بانە#، گرووبانێکی هێزە ئینتزامییەکان کوژرا. هەواڵدەرییە حکوومەتییەکان شوناسی ئەو مەئموورە کوژراوەیان گرووبان یەکەم ئەبووزەر حەمزە کورد خەڵکی شاری مەلایری پارێزگای #هەمەدان#، ڕاگەیاندراوە.[7]
$باشووری کوردستان$
- لە #هەولێر#، بە بەشداری 250 کۆمپانیا دووەمین پێشانگەی نێودەوڵەتی لە بواری گەشتیاریی کرایەوە.[1]
- بەڕێوەبەری پاسپۆرت و نشینگەی #حاجی ئۆمەران# ڕایدەگەیەنێت: باج لەسەر ئەو گەشتیارانە هەڵگیرا کە لەدەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران دێنە هەرێمی کوردستان، ئاماژەی بەوەشدا: کە ئەو بڕیارە تا 25ی مانگی ئازاری ئەمساڵ کاری پێدەکرێت.[2]
- لە دوو ڕۆژدا پێنج کەس لە #دهۆک# بە ڕووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە، 22 کەسیش برینداربوون، هۆکاری ڕووداوەکانی هاتووچۆش باران و لافاوی سێ ڕۆژە کە بێ وەستان لە دهۆک دەبارێت. بارانی بە خوڕ و لافاو 40 ڕێگەی سنووری دهۆکیان پەکخستووە، لەماوەی 26 ساڵی ڕابردوودا یەکەمجارە بارانی هاوشێوەی سێ ڕۆژی ڕابردوو لە دهۆک ببارێت.[4]
- لە مۆزەخانەی نیشتمانی ئەمنەسورەکەی شاری #سلێمانی# پێشانگای شێوەکاری 10 هونەرمەندی کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەناونیشانی هەنگاوی ڕەنگەکان لە #سنە# و تارانەوە کرایەوە.[5]
$رۆژئاوای کوردستان$
- دەوڵەتی تورک لە ڕێگەی 'ئەنجومەنی خۆجێیی' ئاگادارییەکیان بڵاوکردووەتەوە کە پیرۆزبایی نەورۆز لە #عەفرین# قەدەغە دەکات.[6]