$باکووری کوردستان$
- پۆلیسی دەوڵەتی تورک دیسان هەڵیکوتایەوە سەر بارەگای #هەدەپە# لە #ئامەد#. 3 کەس بە ناوەکانی عەبدولخالق کورت، یوسف ئاتەش و ساڵح جان سەڤەر کە پێشتر دەستگیرکرابوون و دوای ئازادبوونیان هەر بەردەوامبوون لە مانگرتنەکەیان، دیسانەوە دەستگیرکرانەوە.[2]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- #کۆڵبەر#ێکی کورد بە ناوی ڕەووف عارفی تەمەن 50 ساڵ بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری #بانە#، بریندار کرا.[5]
- بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، کەمتر لە 24 کاتژمێر، 315 کەس لە هاووڵاتییانی خەڵکی شاری قورووە، بە هۆکاری نادیار ژەهراوی بوون.[5]
- چالاکێکی ژینگەپارێزی بە ناوی جەلال ڕۆستەمی خەڵکی گوندی شایینیی سەر بە #کامیاران# دانیشتووی ڕامسەر لە باکووری ئێران، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتییەکانەوە لە شوێنی کارەکەیدا دەسبەسەر کرا.[5]
$باشووری کوردستان$
- چەکدارانی #داعش# لە سنووری ژمارەیەک گوندی شارەدێی #قەرەتەپە#ی سەر بە شارۆچکەی #خانەقین# بە ئاشکرا جموجۆڵ دەکەن و لە شەواندا بە تەواوەتی ئه و ناوچانە دەکەوێتە ژێر کۆنترۆڵیانەوه.[1]
- شاندێکی #کەنەکە# دەیویست بەمەبەستی چەند دیدارێک سەردانی ڕۆژاڤا بکات، بەڵام لە لایەن پەدەکە ڕێگری لێ کرا دەربازی ڕۆژاڤا بێت.[2]
- لەشاری #ڕانیە# ژنێک ئاگری لەجەستەی خۆی بەرداو دوای گەیشتنیشی بەنەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.[3]
$رۆژئاوای کوردستان$
- ئەمڕۆ لە باغوزی دێرەزۆر سەدان چەتەی تری داعش خۆیان ڕادەستی #شەڕڤان#انی قەسەدە کرد.[2]
$دەرەوەی کوردستان$
- نەژادپەرستانی تورک لە شاری پاریسی پایتەختی فەرەنسا لەسەر دیواری چێشتخانەیەکی کوردان دروشم و نووسراوی دژ بە کوردیان نووسی.[2]
- بەهۆی پێشلکارییەکانی تورکیا لە بواری مافەکانی مرۆڤ، پەرلەمانتارانی ئەوروپا داوا دەکەن گەمارۆی چەک بخرێتەسەر تورکیا و یەکێتی ئەوروپا و وڵاتانی ئەندام چەکی پێنەفرۆشن.[4]