عيسا حوسێن عەزیز
-لە #03-02-1975# لە شاری کەرکووک لەدایکبووە.
-قۆناغەکانی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لە شاری هەولێر تەواوکردووە.
-لەساڵی 1990 ەوە خەریکی شیعر نووسینە.
-یەکەم شیعری لە دوای ڕاپەڕین لە ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ بڵاوکردۆتەوە.
-لەساڵی 1992 ەوە خەریکی کاری ڕۆژنامەنووسییە و لەزۆربەی گۆڤارو ڕۆژنامەو ڕادیۆو تەلەڤزیۆنەکان دەستەی نووسەران بووە یان کاری ڕۆژنامەنووسیی کردووە.
-ساڵی 1997 کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەلاحەدینی تەواو کردووە و خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆسە لە زمان ئەدەبی کوردی.
-لە ساڵی 1997 تاکو 2010 مامۆستای ئامادەیی بووە.
-لەساڵی 2010 ەوە تا ئێستا سەرپەرشتیاری پسپۆری زمانی کوردیە.
-تاکو ئێستا (2019)سێ دیوانە شیعریی هەیە بەناونیشآنی :
سەفەرەکانی حەرفێک...هەولێر 2009
باجی تەمەن هەولێر 2010
مەمکەشیعر..بمکە بەنیشتمانی خۆت....تاران 2019
- ئەندامی کارایسەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان و یەکێتی نووسەرانی کوردو یەکێتی مامۆستایانی کوردستان و بنکەی ڕووناکبیریی گەلاوێژە. [1]