بوار بەباران گەڕەک بەژنی جوان مێگەل بەنێری
بوار واتە بوهار و بەهار، ساڵی خۆش و پڕ باران نەبێت بەهاران دونيا سەوز و تەڕ نابێت، گەڕەک-يش ئەگەر ژنێکی جوانی لێ نەبێت ئاوەدان وکۆمەلايەتی و پڕ باس و خواس و کۆڕ و کۆبونەوە نابێت، مێگەڵ-يش ئەگەر نێرييەکی جوانی نەبێت ئەوا ئه و کاروبزنانەی لە ڕانەکە دەکەونەوە قرغ و خاپەرۆک و ئايەغ و نابووت و ناڕەسەن و پەڕپوت دەبن و چ مێگەڵەکی جوان نايەتە بەرچاوان، هەر بۆيە کورد هەرسێ حاڵەتی بەديدەگرتووە و فەرمويەتی(بوار بەباران و گەڕەک بەژنی جوان و مێگەڵ بەنێری).