$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- شەوی ڕابردوو لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری شاباد (ئیسلام ئاباد) سەربە پارێزگای #کرماشان# لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێکدادانی چەکداری لە نێوان گروپێک کە نازانرێت کێین لەگەڵ پۆلیسی زانیاری ڕوویدا، لە ئەنجامی ئەو پێکدادانەدا سەرۆکی پۆلیسی زانیاری ئەو شارە لەگەڵ ئەفسەرێکی پلەبەرز بریندار بوون.[1]
- کاسبکارێکی کورد بە ناوی ناسر ئەوەلیان، تەمەن 55 ساڵ، خەڵکی گوندی میانە و دانیشتووی شاری #مەریوان#، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت، بریندار کرا.[4]
- لەسەر بانگهێشتی ئەنجومەنی سەوزی چیا و بە بەشداری کۆمەڵێک لە ژینگەپارێزانی مەریوان، بەشێک لە دارستانی چیا، هەڵکەوتوو لە پشت گەڕەکی چوارباخ، بە مەبەستی بەرگری لە ئاگرکەوتنەوە و ئاگرتێبەردان، لە گژ و گیا خاوێن کرایەوە.[4]
$باشووری کوردستان$
- وەزیری دارایی هەرێم ڕایدەگەیەنێت: دەنگۆی ناردنی چوار #مووچە#ی پێشمەرگە دوورە لە ڕاستییەوە، ئاماژەی بەوەشکرد کە بەغدا بۆ ساڵی 2019 پێنج مووچەی ناردووە و ئەوەشی دەینێرێت بەشی مووچەی تەواوی فەرمانبەران ناکات.[2]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/284074/0010.JPG=KTML_Photo_Alt=لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە: 27-05-2019=KTML_Style=width:20%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/284074/0010.JPG=KTML_Photo_End=
- ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا داوای دەرکردنی #پارتی کرێکارانی کوردستان# دەکات لەناو شارۆچکەی شەنگال و بوونیان بە کێشە وەسفدەکات.[2]
- مەکتەبی سیاسی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# دڵنیایی دایە ئەندامانی سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی، کە هەموو بڕگە و ماددەکانی ڕێککەوتنەکەیان لەگەڵ پارتی وەکو خۆی جێبەجێ دەکرێت و ئەندامانی فراکسیۆنی یەکێتیش لە پەرلەمانی کوردستان ڕادەسپێرن دەنگ بە #نێچیرڤان بارزانی# بۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان بدەن.[3]