ناو: ڕەئوف
نازناو: ڕەئوف ئالانی
ناوی باوک: محەمەد ئالانی
ساڵی لەدایکبوون: #01-07-1970#
شوێن: #سلێمانی#
باری خێزانی: خێزاندار
$ژیاننامە$
ڕەئوف ئالانی نووسەر و ڕۆژنامەنووس و ماموستا، ئەندامی یەکێتی نووسەرانی کورد و ئەندامی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان، ئەندامی فیدراسیۆنی ڕۆژنامەنووسانی نێودەوڵەتییە.
-تا ئێستا چەندین جار خەڵاتی ڕۆژنامەنووسی وەرگرتووە و دەیان ڕێز و سوپاسی کەناڵەکانی ڕاگەیاندنی پێدراوە.
-هەرلە منداڵییەوە خولیای پەرتووک و خوێندنەوە بووە و لە قۆناغی سەرەتایی هۆنراوەی نووسیوە و نیشانی مامۆستاکانییداوە، ئەوانیش هانیانداوە بەردەوام بێت لە نووسین و خوێندنەوە.
-بەشداری چەندین شانۆگەری و ئۆپەرێتی منداڵانی کردووە لە قۆناغی سەرەتاییدا.
-هەر لە تەمەنی مێردمنداڵیدا بەشداری چەندین شانۆگەری دەکات و دەبێتە ئەندامی تیپی هونەری میللی نەقابەکانی کرێکارانی سلێمانی، بەشداری چەند شانۆگەریەکی لەو تیپەدا کردووە، وەک شانۆگەریەکانی (موشاغەبە، دەهۆڵ و زوخاو، نامەیەکی ون بوو، بەزۆر کردیان بە دایکی... چەندانی تر
-لە سەرەتای دامەزراندنی تیپی نواندنی ئاشتی لە شاری سلێمانی دەبێتە ئەندام و پاشان لە ڕێگەی هەڵبژاردنەوە دەبێتە ئەندامی دەستەی باڵای تیپەکە، لیژنەی هەڵسەنگاندنی دەقە شانۆیی و درامییەکانی تیپی شانۆی ئاشتی پێسپێردراوە، سەرپەرشتی هەموو ئەو دەقە درامیانەی کردووە، کە تیپەکە ئامادەکاری بۆ نمایشکردن لەسەر شانۆودرامای تەلەڤزیۆنی کردووە.
-بەشداری چەندین کاری شانۆیی و درامی تەلەڤزیۆنی کردووە، وەک (ناسنامەی دۆزەخ، بوون بەخۆر.... هتد)
-لەگەڵ دامەزراندنی پەروەردەی شارباژێڕ، داوایلێکراوە ببێتە لێپرسراوی بەشی ڕاگەیاندنی پەروەردەکە و چەندین چالاکی ڕۆشنبیری لە سنووری پەروەردەی شارباژێڕ ئەنجامداوە.
-ماوەیەکی زۆر ئەندامی لێژنەی باڵای ڕاگەیاندنی #وەزارەتی پەروەردە# بووە.
-بۆ یەکەمجار لە شارۆچکەی چوارتا هەفتەنامەی ڕووناکبیری سازکردووە و دەیان نووسەر و هونەرمەندو چالاکوان ومامۆستای بەئەزموون وبەرپرسانی پەروەردە بەشداریان تێداکردووە لەو هەفتەنامەیەدا.
-بیرۆکەی دامەزراندنی ناوەندی ڕووناکبیری شارباژێڕی داناوە، یەکەم سەرۆکی هەڵبژێردراوی کۆنفرانسی یەکەمی ناوەندی ڕووناکبیریی شارباژێڕ بووە. بە هاوکاری دەستەی دامەزرێنەر ناوەندەکەیان کردووە بە ناوێکی دیاری بواری ڕووناکبیری لە هەرێمی کوردستان.
-سەرپەرشتی هەموو کۆڕو چالاکی و سیمینارەکانی ناوەندی ڕووناکبیریی شارباژێڕی کردووە.
-ماوەیەکی زۆر کاری لە تەلەڤزیۆن و ڕادیۆکاندا کردووە، دەیان بەرنامەی هەمەجۆری ئامادەوپێشکەش کردووە، لە بوارەکانی (ڕامیاری، کۆمەڵایەتی، پەروەردەیی، هونەری، ئەدەبی، ڕۆشنبیری گشتی) .
-دەیان کاری دۆکیۆمێنتاری و بەرنامەی هونەری و فیچەری بۆ کەناڵەکانی تەلەڤزێون ئامادەکردووە.
-لەم ڕادیۆو تەلەڤزیۆنانەدا کاری کردووە (تەلەڤزیۆنی گەلی کوردستان، ڕادیۆی دەنگی گەلی کوردستان، ڕادیۆی دەنگی گۆڕان، تەلەڤزیۆنی کەی ئێن ئێن) .
-کاری لەسەر ساغکردنەوەی زۆر لە شوێنەوارەکانی کوردستان کردووە بەشێوەی نووسین و دیکۆدرامی نمایش کراون.
-وەک نووسەر لە زۆربەی ڕۆژنامەکانی کوردستان و ماڵپەڕەکان بابەتی هەمجۆری نووسیوە، وەک ڕۆژنامەکانی (کوردستانی نوێ، هاووڵاتی، ئاوێنە، ڕای گشتی، نێوەند، ڕاستی، زادگە، پشووی کوردستانی نوێ، گۆڤاری سلێمانی، ڕۆژنامەی سلێمانی، دەنگی کرێکار، گەل، بەدرخان، بەدرخان تایمز، نێوەند .... هتد
لەم ماڵپەڕانەش بەردەوام بابەت و وتارەکانی بڵاودەکاتەوە، سبەی، زەمەن، وتاری کورد، ئاوێنە، سپی میدیا، کوردپلات، کوردیپێدیا، دیبلۆماتیک مەگەزن، کەی ئێن ئێن .... هتد
-یەکێکە لە نووسەرانی بواری پەروەردە و دنیای منداڵان، لە هەموو ئەو قوتابخانانەی تێیدا مامۆستابووە ساڵانە چەندین ئۆپەرێت و شیعری نووسیوە و نمایش کراون و ئاوازیان بۆ دانراوە.
-چەندین مارشی قوتابخانەی نووسیوە.
-تا ئێستابەردەوامە لەسەر نووسین.
-بێجگە لە بەرهەمە نووسراوەکانی چوار پەرتووکیشی ئامادەی چاپکردنن.
=KTML_Bold=بەرهەمە چاپکراوەکانی:=KTML_End=
1-وشە ڕەنگاڵەییەکان (وتاری هەمەڕەنگی ئەدەبی و هونەری)
2-ئاوێزان بوونی سرووشت و مێژوو (گەشتی ڕۆژنامەوانی)
3-سەمای بەفر (شیعر)
4-ئەو فرمێسکانەی وشک ناکەن (چیرۆکی ڕاستەقینە)
5-کوانوی هەناسە تەریوەکان (شیعر)
6-خواستی خەڵک لەزمانی قەڵەمەوە (ڕیپۆرتاژی ڕۆژنامەوانی)
7-پەلکەزێڕینەی خەیاڵ (پەخشان)
8-ڕوانین بۆ ئاییندە (وتار)
9-گەشتە مێژووییەکان (شوێنەوار و کلتوور)
10-ئامانجە باڵاکانی پەروەردە (پەروەردەیی)
11-شێرەبەفرینە (شیعرو ئۆپەرێتی منداڵان)
12-پرسە پەروەردەییەکان؛ ئاوڕێک لە ڕابردوو هەنگاوێک بۆ داهاتوو
[1]
=KTML_Link_External_Begin=https://www.facebook.com/ako.marf.9=KTML_Link_External_Between=فەیسبووکی: ڕەئوف ئالانی=KTML_Link_External_End=