ناو: ئاتنا
نازناو: ئاتنا حوسنی
ساڵی لەدایکبوون: 2008
$ژیاننامە$
تەمەن 10 ساڵ، خەڵکی یاسوکەندی شاری #بیجاڕ#، ی #ڕۆژهەڵاتی کوردستان#ە. لە پێشبڕکێی نێونەتەوەیی وێنەکێشانی ژینگەپارێزیی وڵاتی ژاپۆن، لەنێوان 12 هەزار و 563 بەشداربووی ئەو پێشبڕکێیەدا لە 44 وڵاتی جیهاندا، بڕوانامەی دیپلۆمی ئیفتخاریی وێنەکێشانی ساڵی 2018ی وەرگرت.
ئەم کچە مێرمنداڵە، ئەندامی کانوونی پەروەردەیی هزری منداڵان و مێرمنداڵانە کە لەو کێبرکێیەی وڵاتی ژاپۆندا بەشداریی کردبوو.
ئەو کێبرکێیە نۆهەمین کێبرکێی سەرتاسەریی جیهانە کە لەژێر ناوی ئێمە هەموومان ژینگەمان خۆش دەوێت، لە وڵاتی ژاپۆندا بەڕێوەچوو. [1]