$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- #کۆڵبەر#ێکی کورد بە ناوی پەیمان، خەڵکی گوندی دەرمانئاوێی شاری #سەردەشت#، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بریندار کرا. ئەو کۆڵبەرە کوردە، لە شوێنێک بە ناوی پەلەکان کراوەتە ئامانجی هێزە نیزامییەکان و لە لایەن دانیشتووانی گوندی بێتووش، ڕەوانەی نەخۆشخانەی شاری سەردەشت کراوە. بارودۆخی تەندروستیی ئەو کۆڵبەرە کوردە، بەهۆی قورسیی برینەکانیەوە، نالەبار ڕاگەیەندراوە.[5]
$باشووری کوردستان$
- شەوی ڕابوردوو لە گوندی پیرڕەشی سنوری پارێزگای #هەولێر#، خێزانێکی پێنج کەسیی بە ڕەگەز سوری کە باوک و دایک و سێ منداڵبوون (دوو کوڕ و کچێک) کوژران.[3]
- شەوی ڕابردوو، لە سنووری شارۆچکەی #خانەقین#ی سەر بە پارێزگای دیالە، شەڕ و پێکدادان لەنێوان چەتەکانی #داعش# و هێزەکانی لیوای 8ی پاسەوانی سنوور ڕوویدا، دوای ئەوەی چەتەکان هێرشیان کرد. لەو شەڕەدا ڕزگار عەبدوڵڵا، پۆلیسی پاسەوانی سنوور و پێشمەرگەی دێرین گوللە بەر سەری کەوت و شەهیدبوو.[4]
$دەرەوەی کوردستان$
- خۆپیشاندان لە بەشێک لە شارەکانی عێراق بەردەوامە و ژمارەی کوژراوانی خۆپیشاندەران گەیشتووەتە زۆرتر لە 30 کەس و زیاتر لە هەزار برینداریش هەیە. ڕەوشی ئێڕاقی عەرەبی تێکچووە و ئەمریکا و وڵاتانی تر هاووڵاتیانی خۆیانیان ئاگادار کردووەتەوە کە سەردانی ئێڕاق نەکەن.[1]
- وەزارەتی بەرگری تورکیا لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایدەگەیەنێت، خولوسی ئاکار وەزیری بەرگری تورکیا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، لەگەڵ مارک ئێسپەر وەزیری بەرگری ئەمەریکا ڕەوشی سووریایان تاوتوێ کردووە. هەر لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، وەزیری بەرگری تورکیا نیگەرانی ئەنقەرەی لەبارەی دواخستنی هەنگاوەکانی دروستکردنی ناوچەی ئارام بە وەزیری بەرگری ئەمەریکا گەیاندووە و هەڕەشەی کشانەوەشی لە ڕێککەوتنی ناوچەی ئارام کردووە.[2]