$باشووری کوردستان$
- کەناڵی بی بی سی بریتانی وێنەی جوانترین ئاهەنگ و یارییە ئاگرینەکانی سەری ساڵی زاینی 2020ی بڵاوکردۆتەوە و وێنەیەکی #سلێمانی#ش کە هۆتێل شاری جوان تێیدا دەردەکەوێت وەک یەکێک لە جوانترین 10 شارەکانی جیهان دیاریکراوە.[2]
- بە بڕیاری فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، لیوا شەهاب جاهد حەمەخان زەنگەنە کە ئەفسەرێکی کوردە و خەڵکی پارێزگای #هەولێر#ە، وەک فەرماندەی گشتیی هێزی ئاسمانیی عێراق دەستبەکاربوو.[3]
- #هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد# لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک چەند وێنەیەکی بڵاوکردووەتەوە، کە ئەمڕۆ #01-01-2020# سەردانی مەنزڵگەی سەرۆک #مام جەلال#ی کردووە لە دەباشان.[4]
- ئێوارەی ئەمڕۆ، لەشارۆچکەی #چەمچەماڵ#ی سەر بەپارێزگای سلێمانی، تەرمی هاوڵاتییەکی تەمەن 25 ساڵی ڕۆژئاوای کوردستان دۆزرایەوە. بەوتەی سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی، ئەو هاوڵاتییە ناوی، محەمەد ئەمین ڕوومیە، لەدایک بووی ساڵی 1995 و ئاوارەی ڕۆژئاوایی کوردستانە و خەڵکی شاری #کۆبانێ#-یە، دانیشتوی شارۆچکەی چەمچەماڵ بووە.[5]
- باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا ڕایدەگەیەنێت: سەرجەم کاروبارەکانی کونسوڵخانەی گشتی بۆ کاتێکی نادیار هەڵپەساردووە و داواشدەکات بۆ هەر کاروبارێک سەردانی کونسوڵخانەی هەولێر بکرێت.[2]
$رۆژئاوای کوردستان$
- هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی #داعش# (130) بارهەڵگر هاوکاری سەربازی و لۆجستی گەیاندە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی سووریای دیموکرات(#هەسەدە#).[6]
- سوپای تورک و چەتەکانی، گوندەکانی مالکییە و مەرەناز و شەوارخە و قەڵای شەوارخەی سەر بە ناوچەی شەڕای #عەفرین# تۆپباران دەکەن.[7]
$دەرەوەی کوردستان$
- ئەندامانی #حەشدی شەعبی# لە گەمارۆی باڵوێزخانەی ئەمریکی لە بەغدا کشانەوە.[1]