$باکووری کوردستان$
- دوای بوومەلەرزەکەی #خارپێت# کە بە پلەی 6، 8 ڕوویدا، لە گەڕەکی سورسورو پڕۆسەی گەڕان بەردەوامە. تیمەکانی فریاکەوتن خۆیانگەیاندە یەکێک لەو 3 کەسانەی کە لەژێر داروبەردی باڵەخانەیەکدا ماون. لەگەڵ هەوڵی تیمەکانی تەندروستی بەڵام ئەو کەسەی ڕزگارکرا، گیانی لەدەستدا. بە پێی ئاماری فەرمی تا ئێستا تەرمی 39 کەس دۆزراوەتەوە. بەڵام دوێنێ شەو ژمارەیەک ئاژانسی هەواڵ ڕایانگەیاند کاتژمێر 2:34 تەرمی 4 کەس لە بالەخانەی دیلەک دەرهێنراون.[4]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/376048/0012.JPG=KTML_ImageCaption_Title=گەڕان بەدوای قوربانییانی بوومەلەرزەکەی خارپێت هەر بەردەوامە=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=گەڕان بەدوای قوربانییانی بوومەلەرزەکەی خارپێت هەر بەردەوامە=KTML_ImageCaption_End=
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- شەشەمین دادگاییکردنی ئەسکەندەر لوتفی، مامۆستا و ئەندامی کانوونی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان/ #مەریوان#، لە لقی 104ی دادگای جەزایی #سنە# بەڕێوە چوو. لەو دادگاییکردنەدا، دەیان کەس لە مامۆستایانی مەریوان و سنە بەشدار بوون. زیاتر لە 50 کەس لە مامۆستایانی مەریوان کە بۆ پشتیوانی لە ناوبراو و چالاکانی سێنفیی دیکە، خۆیان گەیاندبووە سنە، پاش کۆبوونەوە لە حەوشەی دادگا، لەگەڵ ژمارەیەک لە مامۆستایانی سنەیی چوونە نێو سالۆنی دادگا لە لقی 104ی دادگای جەزایی سنە. لەسەر بڕیاری دادوەر، لەو کۆبوونەوەیەدا تەنیا ئیزنی سێ مامۆستا درا کە بەشدار ببن و مامۆستایانی دیکە هەتا کۆتایی دادگاییکردنی ئەو مامۆستا کوردە، لە داڵانی دادگاکە چاوەڕوانییان دەکرد. دۆسیەی ئەو ئەندامەی شۆرای هاوئاهەنگیی ڕێکخراوی سێنفیی فەرهەنگییانی ئێران، لە مانگی خەرمانانی ئەمساڵ، لەسەر سکاڵای ئیتلاعاتی سپای پاسداران، پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەی، هاوکات لە لقی یەکی دادگای ئینقلاب و لقی 104ی جەزایی سنە، تاوتوێ کرا.[5]
$باشووری کوردستان$
- ژمارەیەک ڕۆژنامەنوس لە #کەرکووک#ەوە ڕۆیشتوون بۆ ڕوماڵی خوپیشاندانی جوتیارانی گوندی #خەرابە#ی سەر بە شارۆچکەی دوبز لە خۆرئاوای کەرکووک، بەڵام لە بازگەی دوبز لەلایەن پۆلیسی ئیتیحادییەوە دەستبەسەرکراون. لەنێو ڕۆژنامەنوسە دەستبەسەرکراوەکاندا دیار تاڵب پەیامنێری دواڕۆژی تیادایە.[1]
- #وەزارەتی ڕۆشنبیری# وەرزش و لاوان بەهاوکاری بەڕێوەبەرایەتی هونەری شێوەکاری #سلێمانی#، هەستان بەکردنەوەی پێشانگایەکی پۆستەری سیاسی تایبەت بە ڕۆژئاوا و بەناوی ڕەنگەکانی ڕۆژئاوا و لە پێشانگاکەدا 19 هونەرمەند بەشداری دەکەن. پێشانگاکە سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت و نزیکەی 25 تابلۆ نمایشدەکرێت.[2]
- دانیشتوانی شارۆچکەی #سەیدسادق#-ی سەر بە پارێزگای سلێمانی لەناو بازاڕی شارۆچکەکەوە بۆ بەردەم بینای قائیمقامیەتی شارۆچکەکە دەستیان بە خۆپیشاندان کرد و بەردەوامیی هەیە. خۆپیشاندانەکە دژی کەمیی خزمەتگوزاریی و دابەشنەکردنی نەوتە لە شارۆچکەکە.[3]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/376048/0016.JPG=KTML_ImageCaption_Title=لەبەرامبەر سووکایەتیی مەلاکان بۆ ئافرەت، کۆمەڵێک پارێزەری ئافرەت داکۆکی لە مەلایەک دەکەن لە هەولێر=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=لەبەرامبەر سووکایەتیی مەلاکان بۆ ئافرەت، کۆمەڵێک پارێزەری ئافرەت داکۆکی لە مەلایەک دەکەن لە هەولێر=KTML_ImageCaption_End=
- شەوی ڕابردوو بەهۆی شۆرتی کارەباوە ئاگر لە قەیسەری هانا لەناو بازاڕی #هەڵەبجە# کەوتەوە، بەهۆیەوە 10 دوکان و چەند کۆگایەک بەتەواوەتی سوتاون، بەپێی وتەتی دوکاندارەکانیش زیانەکانیان زیاتر لە 200 هەزار دۆلار بووە.[3]
- درەنگانێکی شەوی ڕابوردوو لەلایەن ماتۆڕسوارێکەوە تەقە لە ماڵی بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەڵەبجە کرا، ئه و بەرپرسە ئاماژە بەوەدەکات لەگەڵ ئەوەی هیچ کێشەیەکی کۆمەڵایەتی و ئیدارییم لەگەڵ کەس نییە، بەڵام ساکاڵام تۆمار کردووە، وتە بێژی پۆلیس دەڵێت لێکۆڵینەوەمان دەستپێکردووە.[1]
$رۆژئاوای کوردستان$
- هاوڵاتییانی #عەفرین# و شەهبا تەرمی هەر یەک لە ئێریش عەفرین شەهیدی #یەپەگە# و دڵشێر عەفرین شەهیدی هێزەکانی ڕزگاری عەفرینیان بە مەراسیمێکی شکۆدار لە گۆڕستانی شەهیدانی سەردەم لە ئەهرێز-ی شەهبا بەخاک سپارد.[4]
- بەبۆنەی 5مین ساڵیادی ڕزگاری #کۆبانێ# لە دەستی چەتەکانی #داعش# و دامەزراندنی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک لە شارەکەیان بۆ شەشەمین ساڵ، هاولاتیانی شارەکە بە دەربڕینی خۆشی و ئاهەنگ ئەو ڕۆژەیان پیرۆز کرد. خەڵکی شارەکە لە شەقامی شەهید عەگید کۆبوونەوە، کە لەم شەقامەدا لەنێوان #شەڕڤان#انی یەپەگەو #یەپەژە#و چەتەکانی داعش دا شەڕێکی سەخت 5ساڵ پێش ئێستا ڕوویدابوو. لە مەراسیمی پیرۆزباییەکەدا، کورد و عەرەب و نوێنەرانی پارتە سیاسیەکان و دامودەزگا کۆمەڵاتیەکان لە منبج و ناوچەکانی سەر بە گرێسپیشەوە بەشدارییان تێدا کرد.[4]
- لە ناوەندی شاری عەفرین تەقینەوەیەکی بەهێز لەسەر ڕێگای جندرێس بەرامبەر بازاڕی شارەکە ڕوویدا.[4]
$دەرەوەی کوردستان$
- تەلەفزیۆنی سۆمەریە ئاشکرای کرد بەهۆی موشەکبارانکردنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا و دەوروبەری لە بەغدا، ژمارەیەک کەس بریندار بوون، باس لەوەشدەکرێت بە هەلیکۆپتەر باڵێۆزخانەکە چۆڵکراوە. لای خۆیەوە، ئەمریکا ئێڕاقی ئاگادارکردەوە کە هەڵوێستی سەربازییان بەرامبەر بەم کارە دەبێت.[1]