وەرگێڕانی : #پشکۆ ناکام#
کۆمەڵێک تێکستی گۆرانییەکانی دەنگخۆشی نێوداری ئێران(داریوش ئیقبالی)ە و بەزمانێکی پوخت و پاراو لەزمانی فارسییەوە کردوونی بە کوردیی.
شاعیرو ڕۆماننووس (ئەنوەری ڕەشی عەوڵا) پێشەکی بۆ نووسیوە. ئەم بەرهەمە بە هەوڵ و تێکۆشانی برای هێژا نووسەرو ڕووناکبیر (شۆڕش جوانڕۆیی)هاتۆتە بەرهەم.
بە هەوڵی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم بەتایبەتی نووسەرو وەرگێڕ ئازاد بەرزنجی، توانیان هیمەتێ بکەن تاکو کتێبەکە بەزووی بکەوێتە بەر دیدەی خوێنەران. [1]