$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- بە پێی زانیاریەکانمان لە ڕۆژی سێشەمەوە تا ئەمڕۆ سوپای پاسداران ڕێگەی بە ئەنجامدانی ڕێورەسمی پڕسەی شەهید ئەحمەد مورادپووریان نەدەدا. لەگەڵ فشارەکانی ڕژێمی داگیرکەری کۆماری ئیسلامی ئێران، خانەوادەی شەهید ئەحمەد مورادپوور پرسەیان دانا. خەڵکی گوندەکانی مەلهەم و میهەندوستی #سەڵماس#، #ماکۆ#، کوتول و #ورمێ# و خانەوادەی شەهید بەشداریان لە پرسەی شەهید ئەحمەد مورادپور کرد و هاوخەمی خۆیان بۆ شەهیدی ئازادی گەلی کورد پیشاندا.[2]
$باشووری کوردستان$
- چلەی ماتەمینی هونەرمەند و میدیاکار #ئاسۆ عومەر سوارە# لە #سلێمانی# بەڕێوەدەچێت و هاوکات باخچەی ئاسۆ عومەر سوارەش دەکرێتەوە.[1]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/376647/0016.JPG=KTML_Photo_Alt=07-02-2020=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/376647/0016.JPG=KTML_Photo_End=
- چەکدارانی #داعش# لە سنووری #خانەقین# هێرشیان کردە سەر گوندی عەلی سەعدوون و بەو هۆیەوە باوکێک و دوو کوڕی برینداربوو، پاشان یەکێک لە کوڕەکانی بە ناوی تەحریر ئەحمەد حسێن بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.[3]
- لە شارۆچکەی #چەمچەماڵ# و لە گەڕەکی سەرشەقام، کاتژمێر 3:30 شەو لە لایەن چەند کەسێکی نەناسراو، دەستڕێژی گوللە لە ئۆتۆمبێلی ئامر فەوجێکی خانەنشینی پێشمەرگەی #پارتی دیموکراتی کوردستان# کرا. داود حاجی قارەمان کە دانیشتوی شارۆچکەی کە#سنە#زانە و بەمەبەستی بەشداری کردن لە پرسەی خوشکێکی گەڕاوەتەوە چەمچەماڵ، تەقە لە ئۆتۆمبێلەکەی کراوە و لە ئاکامدا زیانی ماددی بەر ئۆتۆمبێلەکەی کەوتووە.[4]
- کچێکی تەمەنی 13 ساڵ، بەناوی (ب. ڕ. ح) دانیشتووی شارەدێی خەلیفانی سەر بە شارۆچکەی #سۆران#، بەهۆی بەرکەوتنی گوللەی دەمانچە، گیانی لەدەستدا.[4]
$رۆژئاوای کوردستان$
- دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و گروپە چەتەکانی بە تۆپخانە بەنداوی شەهبا و گوندی تل مەدیقەیان لە شەهبا بۆردومانکرد. بەپێی زانیارییەکان، بەلانیکەمەوە لەو بۆردومانەدا 10 گوللە تۆپ بەر بەنداوەکە و گوندەکەی دەوروبەری کەوتون.[2]
- شاندێکی کۆمیسیۆنی مافی منداڵانی ڕووسیا سەردانی ڕۆژئاوای کوردستانی کرد، 35 منداڵی ڕووسی داعشیان وەرگرتەوە، سەرۆکی شاندەکە ڕایگەیاند، هەموو منداڵە داعشەکانیان لە عێراق وەرگرتوونەتەوە، ئێستاش دەیانەوێت بەهەماهەنگی لەگەڵ ڕێڤەبەری خۆسەر منداڵە ڕووسەکان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بگەڕێننەوە وڵاتەکەیان.[3]
- دەوڵەتی داگیرکەری تورک هێرشی کردووەتە سەر ناوچەی تەل تەمر. ڕاگەیەنرا بە هۆی هێرشەکەوە 6 #شەڕڤان#ی ئەنجومەنی سەربازی تەل تەمر شەهید بوون.[2]
- ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرای کرد، هێزەکانی ئەمەریکا دەستیان بە دروستکردنی بنکەیەکی سەربازیی نوێ لە گەڕەکی گوێران لە باشووری پارێزگای #حەسەکە# کردووە. ڕوانگەی سووری ڕوونیکردووەتەوە، شوێنی دروستکردنی بنکە سەربازییەکە پێشتر بنکەیەکی بەرگری بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر بوو.[4]
$دەرەوەی کوردستان$
- لە شاری ستراسبورگی فەڕەنسا لەبەرامبەر بالەخانەی پەرلەمانی ئەوروپا چالاکیەک ئەنجامدرا و ئەحمەد توران کلچ شەرمەزارکرا. چالاکیەکە لە لایەن کۆنفیدراسیۆنی یەکینەکانی عەلەویەکانی ئەوروپاوە ئەنجامدرا و ڕاگەیەنراوێک خوێندرایەوە. لە ڕاگەیەنراوەکەدا باسی ئەوەکرا، ئەوان بڕیارەکە ناناسن و تاوانبارانی کۆمەڵکوژیەکە سێواس، تاوانیان لەدژی مرۆڤایەتی ئەنجامداوە.[2]
- بە گوێرەی ئاژانسەکانی هەواڵی ئەمەریکا تێچووی جەنگی وڵاتەکە لەگەڵ عێراق لە ساڵی 2003ەوە تا 2019 نزیکەی دوو ترلیۆن دۆلار لەسەر وڵاتەکە کەوتووە، و تێچووی جەنگی دژی تیرۆریش لە عێراق، سووریا، ئەفغانستان و پاکستان لەسەر ئەمەریکا گەیشتووەتە نزیکەی 6 ترلیۆن و 300 ملیار دۆلار، کە ئەو بودجە زەبەلاحەش بۆ ئەمەریکا بودجەی وەزارەتی بەرگری تێپەڕاندووە، بە جۆرێک چەندین جار ناچار بووە بۆ دابینکردنی خەرجییەکانی قەرز وەربگرێت.[4]