$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- دوو لاوی تەمەن 16 ساڵ بە ناوەکانی حەمید ئەژدەری کوڕی مەحموود و ئوسامە بامداد کوڕی ئارام، خەڵکی گوندی نێی #مەریوان#، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران. دەسبەسەرکردنی ئەو دوو لاوە کوردە بەبێ بەڵگەی یاسایی و لە باشگای وەرزشی لەگەڵ ئەزیەت و ئازاردانیان ڕوویداوە.[4]
- لاوێکی کورد بە ناوی ئەمیر موجیب کوڕی عەلی، خەڵکی #ورمێ#، لەلایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە دەسبەسەر کرا. ئەو لاوە کوردە، بەهۆی ئەوەی کە ئاڵای کوردستانی لەگەڵ بووە، لە سێڕێیانی سرو لە ناوچەی سۆما و برادۆست دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا. هەروەها هێزەکانی سپای پاسداران دەستیان بەسەر ماشینی کەسیی ئەو لاوە کوردەدا گرتووە.[4]
$باشووری کوردستان$
- لە #سەیدسادق# چوار کەسی تورک لەکاتی دزییکردن لە دووکانی ئاڵتونفرۆشیی دەستگیرکران، کە بەنیازبوون لە تورکیا ئاڵتونەکان ساغ بکەنەوە.[1]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/376648/0011.JPG=KTML_ImageCaption_Title=شاخێکی سنووری ئاکرێ داڕما=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=شاخێکی سنووری ئاکرێ داڕما=KTML_ImageCaption_End=
- لەسەر ڕێگای چیای پیرس لە شارەدێی #دینارتە# لە سنووی #ئاکرێ# بەهۆی باران بارینی زۆرەوە بەشێک لە شاخی داڕماوە و ئاستەنگ بۆ هاتووچۆ دروستبووە. هاووڵاتی و شوفێران ترسیان لەوە هەیە کە داڕمانی زیاتر لە شاخەکە ڕووبدات، بۆیە بە ترسەوە هاتووچۆ بەو ڕێگایەدا دەکرێت.[3]
$رۆژئاوای کوردستان$
- دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی دوێنێ شەو بە چەکی قورس هێرشیان کردە سەر گوندەکانی ئەدیکۆ و چەلەبێ لە #گرێ سپی#. #شەڕڤان#انی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (#قەسەدە#) لەو هێزە داگیرکەرەیاندا. لەو هێرشەدا 6 چەتە کوژران و جبەخانەی چەتەکانیش لەلایەن شەڕڤانانەوە دەستی بەسەردا گیرا.[2]
$دەرەوەی کوردستان$
- لە چوارچێوەی لێپرسینەوەی داواکاری گشتی ئەدەنەدا، پۆلیسی تورک هەڵیانکوتایە سەر ماڵی هونەرمەند ئیلیاس ئارزوو و ژیان ساڤجی و لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا دەستگیرکران. هەروەها پۆلیسی تورک دەستیان بەسەر هەندێک کتێب و کەلوپەلی هونەرمەندانیاندا گرت. لەگەڵ ئەوەشدا پۆلیس هەڵیکوتایە سەر ناوەندی دەم موزیک. دوای پشکنین هەردوو هونەرمەندەکە بۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئەدەنە گواسترانەوە.[2]
- لە ڕاپۆرتی پەرلەمانی ئەڵمانیادا بۆ ئەنگێلای مێرکل ڕاوێژکاری وڵاتەکەیان، ناوچە ئارامەکەی دەوڵەتی تورک لە باکوور – ڕۆژهەڵاتی سوریا بە ناوچەی داگیرکراو ناوی هێنراوە. ئۆپۆزسیۆنی ئەڵمانیاش لە دژی پشتیوانییەکانی مێرکلن بۆ تورکیا.[2]