$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- #کۆڵبەر#ێکی کورد بە ناوی سەیوان شەریفی کوڕی خالید، خەڵکی #بانە#، لە سنووری هەنگەژاڵ، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت گیانی لەدەست دا. ئەو کۆڵبەرە کوردە بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو لەلایەن هێزە نیزامییەکانەوە تەقەی لێ کرابوو.[4]
- عارف محەممەدی، زیندانیی سیاسیی کوردی خەڵکی گوندی باوان سەر بە ناوچەی مەرگەوەڕ، لە زیندانی ناوەندیی #ورمێ#، بە دانانی بارمتەی 200 ملیۆن تەمەنی ئیزنی مورەخەسیی پێ درا.[4]
- لە کاتی بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی چوارشەممەسووری لە گوندی حەسەن نوورانی شاری #شنۆ#، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران، هێرشیان کردە سەر ئەو گوندە و پێشیان لە بەڕێوەبردنی ئەو ڕێوڕەسمە، گرت. سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو باریەوە بە ئاژانسی کوردپا ڕایگەیاند: هێزە ئیتلاعاتییەکان سەر بە سپای پاسداران، هەڕەشەیان لە دانیشتووانی گوندی حەسەن نوورانی شنۆ کرد کە لە ئەگەری بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی چوارشەممەسووری بانگهێشت و دەسبەسەر دەکرێن.[4]
- هاووڵاتییەکی بە ناوی محەممەد عوبیدی خەڵکی شاری #مەریوان# لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا. ئەو هاووڵاتییە کوردە، لە کاتی بەرڕوەبردنی ڕێوڕەسمی چوارشەممەسووری، بەهۆی هەڵگرتنی ئاڵای کوردستان دەسبەسەر کراوە.[4]
$باشووری کوردستان$
- لە پارێزگای #هەڵەبجە# نەخۆشخانەیەکی 64 تەختی و بە پێداویستییەکانییەوە لەلایەن خێرخوازانەوە بۆ تووشبووانی ڤایرۆسی کڕۆنا دروستدەکرێت. بڕیاروایە لە دوو بۆ سێ هەفتەدا تەواو بکرێت.[1]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/378311/0014.JPG=KTML_Photo_Alt=17-03-2020=KTML_Style=width:25%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/378311/0014.JPG=KTML_Photo_End=
- بەهۆی شکاندنی بڕیاری قەدەغەکردنی هاتوچۆ پۆلیسی هاتوچۆی #هەولێر# ژمارەیەکی زۆر شۆفێر سزادەدات و دەست بەسەر ئۆتۆمبێل و مۆڵەتەکانیاندا دەگرێت.[2]
- لە بازاڕەکانی شارۆچکەی #شارەزوور# بەمەبەستی ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و بۆ ڕێگریکردن لە هاتوچۆی هاووڵاتیان و دروستنەبوونی قەرەباڵغی، تیمەکانی پۆلیسی هاتووچۆی قەزاکە بەربەستی کۆنکرێتی دادەنێن.[2]
- لە چوارچێوەی ڕێکارەکانی پێشگیری لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا، لە پارێزگای هەڵەبجە ژووری ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆبووەوە و بڕیاریدا قەدەخەی هاتووچۆ 72 کاژێر درێژ بکرێتەوە. بڕیارەکە لە 18-03-2020 لە کاژێر 12:00ی شەو جێبەجێدەکرێت. [5]
- شەوی ڕابردو لە نزیک هەولێر، گۆڕستانێکی تایبەت بە کاکەییەکان تێکدرا.[1]
- جێگری پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، بەهۆی پابەندنەبوونی بەشێک لە شۆفێران بە قەدەغەی هاتووچۆوە سزای 625 شۆفێر سزادراون.[5]
- لە یەکەم ڕۆژی قەدەغەکردنی هاتووچۆ لە #کەلار# لە ماوەی 20 کاژێری یەکەمدا 300 سەرپێچی تۆمارکراون، گوتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی #گەرمیان# دەڵێ بەشێک لە هاونیشتمانیان پابەندی بڕیارەکە نەبوون.[5]
- کەمئەندامانی شاری #سلێمانی#، 40ڕۆژە مووچەی مانگانەیان دواکەوتووە و داوای چارەسەریی دەکەن، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایانگەیاند، گوزەرانیان خراپە و ئەگەر بەدەم داواکارییەکانیانەوە نەچن یاساکان دەشکێنن و دەچنە سەر شەقامەکان.[6]
- ئێوارەی ئەمرۆ بە 4 گولە هاوەن هێرشکرایە سەر گەرەکی ئیمام ئەحمەد لە ناوەندی شارۆچکەی #خورماتوو#، بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان، لە ئاکامی ئەو هێرشە دا چوار کەس بریندار بوون.[7]
- ئێوارەی ئەمڕۆ بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتیەوە لە گوندی گولیجە سەربە ناحەیەی باشیک لە دەشتاییەکانی نەینەوا شەڕ لەنێوان دوو ئامۆزا دروست دەبێت و لەئەنجامدا کەسێک گیانی لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش بریندربوون.[6]
$دەرەوەی کوردستان$
- لە کاتژمێر 6:00 ی ئێوارەی ئەمڕۆ ئاسمانی عێراق بەڕووی گەشتە ئاسمانییەکاندا دادەخرێت، بەو پێیەش سەرجەم گەشتەکان لە فرۆکەخانەکانی عێراق بە فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستانیشەوە ڕادەگیرێن.[3]
- #بەرهەم ساڵح#، سەرۆککۆماری عێراق بە فەرمی #عەدنان زورفی#، سەرۆکی هاوپەیمانیی نەسری لە پەرلەمانی عێراق بۆ پێکهێنانی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ڕاسپارد.[5]
- غۆلام حوسەین ئیسماعیلی، وتەبێژی دەسەڵاتی دادوەری ئێران ڕایگەیاند، 85 هەزار زیندانی بە زیندانە سیاسییەکانیشەوە، بۆ ماوەیەکی کاتی ئازاد دەکرێن.[3]
- ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایدەگەیەنێت، ئاماری ئەو کەسانەی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران گیان لەدەست دەدەن پێنج هێندەی ئەو ئامارەیە کە ڕادەگەیەندرێت.[3]
- بەگوێرەی یەکێتی هەناردەکارانی جلوبەرگی ئامادەکراو لە تورکیا، کەرتی جلوبەرگ لە تورکیا بەرێژەی 15% زیان تۆمار دەکات و ئاستی هەناردەکان جلوبەرگ بۆ ئەوروپا دابەزینی بەرچاوی تۆمارکردووە، چونکە فرۆشی لە وڵاتانی ئەوروپا بەهۆی تەشەنەسەندی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، وەستاوە.[3]