$باکووری کوردستان$
- لە چوارچێوەی ڕێوشوێنەکان بۆ ڕێگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی #کۆرۆنا# (Covîd-19) لە 30ی شاری تورکیا و باکووری کوردستان قەدەغەی چوونە دەرەوە لە هاووڵاتییان دەستیپێکرد.[1]
- باشاک #دەمیرتاش# بە ماڵپەڕی دیکەنی تورکی ڕایگەیاندوە، وەزیری تەندروستی تورکیا وتویەتی هەرکەسێک نەخۆشیەکانی دڵ و فشاری خوێن و کۆئەندامی هەناسەی هەبێت کۆرۆنا بگرێت سەدا 70 گیان لەدەست دەدات، سەڵاحەدینیش هەرسێ نەخۆشیەکەی هەیە. هاوسەرەکەی دەمیرتاش ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەگەر ڕێکاری پێویست بۆ توش نەبونی دەمیرتاش بە کۆرۆنا نەگیرێتەبەر ئەوا ژیانی لە مەترسیدایە.[5]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- کرێکارانی کانی زێری ساریگونی قوروە بۆ جارێکی دیکە لە ناڕەزایەتیی بە دەستبەسەرکرانی دوو کەس لە هاوکارەکانیان کۆبوونەوە.[6]
- دکتۆر فەرزین ڕەزاعی سەرۆکی زانکۆی پزیشکی کوردستان لە شاری #سنە#، لەبەرامبەر پێشکەشکردنی هاوکارییە تەندروستییەکانی سوپاسنامەیەکی پێزانینی ئاڕاستەی یەکێتی دەکات و تێدا ڕوونکراوەتەوە: لەگەڵ ڕێزلێنان بۆ هەستی مرۆڤ دۆستانەی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#ی بۆ پێشکەش کردنی ئەو هاوکارییە تەندروستییە کە ئەرکێکی مرۆڤانەی و بەبێ هیچ چاوەڕوانییەکمان لەم دۆخە سەختەدا ئەم هاوکارییانەیان پێشکەشکردین.[3]
- چالاکێکی مەدەنی و ئەندامی پێشووی کۆمەڵەی سەوزی کوردستان، بە ناوی ئەکبەر گەوێڵی، لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی سنەوە بە 5 ساڵ زیندان مەحکووم کرا.[8]
$باشووری کوردستان$
- لە هەرێمی کوردستان لە کۆی 337 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا تەنیا 25 تووشبوو لە نەخۆشخانەکانی #هەولێر#، #سلێمانی# و #هەڵەبجە#دا ماون.[2]
- #وەزارەتی ناوخۆ# لە ڕاگەییەندراوێکدا، قەدەغەی هاتووچۆی لەسەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، هەتا 1ی ئایار درێژ کردەوە.[7]
- گوتەبێژی تەندروستیی پارێزگای #دهۆک# ڕایگەیاند، هیچ کەسێک بە #تەقەی خۆشی# گیانی لەدەستنەداوە، بەڵام شەوی ڕابردوو 13 کەس برینداربوون و تاوەکو ئێستاش نۆ کەسیان نەخۆشخانەیان جێهێشتووە و تەندروستیی هەموو بریندارەکانیش جێگرە.[2]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/380824/0014.JPG=KTML_Photo_Alt=لە مانشێتەکانی ئەمڕۆ: 23-04-2020=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/380824/0014.JPG=KTML_Photo_End=
- ئەمڕۆ هەریەک لە سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لە مافی ڕۆژنامەنوسان METRO، ڕوانگەی ئازادی ڕۆژنامەنوسی JFO، سەندیکای نیشتمانی ڕۆژنامەنوسان لە عێراق NUJI، کۆمەڵەی بەرگری لە ئازادی ڕۆژنامەنوسی لە عێراق PFDA، ڕوانگەی عێراقی بۆ مافەکانی مرۆڤ IOHR، خانەی ڕاگەیاندنی عێراقی IMH، ڕاگەیەندراویکیان دژی لەزیندان هێشتنەوەی ڕۆژنامەنووس #هێمن مامەند# بڵاوکردەوە.[4]
- بەشێک له مەلاکان لە سلێمانی له دژی بڕیارەکەی حکومەت بۆ نەکردنەوەی مزگەوتەکان بەهۆی خۆپارێزی لەڤایرۆسی کۆرۆنا گردبوونەوە.[3]
- لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، تووشبوویەکی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکرا، پیاوێکی تەمەن 39 ساڵی دانیشتووی شاری سلێمانییە و لە کەرەنتیندایە کە پێشتر گەشتی وڵاتی بەریتانیای کردووە. هەر ئەمڕۆ لە دهۆک تووشبوویەکی دیکەی کۆرۆنا تۆمارکرا، بەمەش کۆی گشتیی تووشبووانی کۆرۆنا ئێستا لە هەرێمی کوردستان 339 تووشبوون.[2]
- فەلاح ساڵح عەبدوڵڵا بەرپرسی ڕێکخراوی هاوکاریی مرۆیی مام ڕایگەیاند، دڵخۆشن بەوەی توانیویانە ئەو ئەرکەی خۆیان جێبەجێ بکەن. ڕاشیگەیاند ئێمە هاوکاریی دەزگای مرۆیی مام-مان گەیاندە کامپی #مەخموور#، کە خەڵکی باکووری کوردستانی تیادا دەژی. کامپەکە لە هەموو لایەکەوە گەمارۆدراوە و ئابلۆقەی خراوەتەسەر.[1]
- تەندروستی #دەربەندیخان# ڕایدەگەیەنێت سەرجەمی توشبوانی کۆرۆنا لەشارەکەیان چاکبونەتەوەو هیچ کەسێک لەنەخۆشخانە نەماوەو دۆخی شارەکە لەڕووی تەندروستیەوە ئاسایی بوەتەوەو ژیان دەستپێدەکاتەوە.[3]
- #وەزارەتی دارایی# و ئابووریی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، مامۆستایانی گرێبەست کە بەهۆی کەموکورتی لە بەڵگەنامەکانیان هێشتا نەکرابوون بە هەمیشەیی، بڕیاریانداوە بیانکەن بە هەمیشەیی.[2]
- ئاژانسی فیدراڵی ئەڵمانیا بۆ هاوکاری تەکنیکی، هاوکارییە تەندروستیەکانی گەیاندە وەزارەتی تەندروستی.[3]
- شوفێرانی هێڵی گواستنەوەی #کەرکووک#-هەولێر دژی بڕیارێکی شانەی قەیرانەکانی کەرکووک گردبوونەوە و داوای کردنەوەی ڕێگای کەرکووک -هەولێر دەکەن.[4]
- وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لەوانەیە خەڵک وا لە ڕاگەیێندراوەکەی ئەنجوومەنی وەزیران تێگەیشتبن لە مانگی ڕەمەزان مزگەوتەکان ناکرێنەوە. بەڵام دڵنیاتان دەکەینەوە هەرکاتێک بگەینە ئەوەی مەترسییەکان نەماون، دەرگای مزگەوتەکان پێش قوتابخانە و زانکۆ و فەرمانگەکانی حکومەت دەکرێنەوە.[2]
- گروپێک لە مامۆستایانی بەشی کیمیا و جیۆلۆجی لە کۆلێجی زانستی #زانکۆی سلێمانی# جۆرێک لە #دەمامک#یان ئامادەکردوە، کە پشت دەبەستێت بە تەکنەلۆجیای نانۆ (Nanomaterials-based Masks). ئەم دەمامکە پێک دێت لە چەند ماددەیەکی نانۆیی لەگەڵ کانزای سروشتی زۆر ورد. ئەم دەمامکە دژەی بەکتریا و ڤایرۆسە هەروەها تونای هەڵمژینی چەندین گازی ژەهراوی هەیە وەک گازە گۆگردییە ژەهراوییەکان.[3]
- بەپێی ڕاگەیەندراوێکی قایمیقامیەتی سلێمانی، کە ئەمڕۆ بڵاوکراوەتەوە، بەهۆی پێگەیشتنی بەشێک لە بەرهەمە ناوخۆییەکان بە تایبەت ئەو بەرهەمانەی کە لە پڕۆژە پلاستیکیەکان بەرهەم دەهێندرێت، لەمانگی ئایارەوە باج دەخرێتە سەر هەموو ئەو بەرهەمانەی سەوزە و میوە، کە لە دەرەوەی هەرێم هاوردە دەکرێن و لە عەلوەکانیش ڕێگە لە بەرزبوونەوەی نرخ دەگرن.[4]
- کارکردنی پاسەکان لەشاری سلێمانی دەستپێدەکاتەوە و چەند مەرج و ڕێنماییەک پەیوەست بە شێوازی کارکردنیان بۆ خۆپاراستن لەڤایرۆسی کۆرۆنا ڕادەگەیەنرێت.[5]
- لە ماوەی یەک هەفتەدا چەکدارانی #داعش#، شەش جار هێرشیان کردووەتە سەر چەکدارانی #حەشدی شەعبی# لە سنووری #خورماتوو#، حەوت چەکداریان کوشتووە و نۆی دیکەشیان بریندارکردووە.[2]
$رۆژئاوای کوردستان$
- بە بڕیاری #نێچیرڤان بارزانی#، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ دوو تاقیگەی دیکەی پێشکەوتووی پشکنینی کۆرۆنا لە باشووری کوردستانەوە ڕەوانەی ڕۆژئاوای کوردستان دەکرێت و ڕادەستی نوێنەری #هەسەدە# دەکرێت.[2]
$دەرەوەی کوردستان$
- ئەمڕۆ یەکەم دادگایی دوو فەرماندەی پێشووی هەواڵگری ڕژێمی سوریا کە تۆمەتبارن بە تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی و ئەشکەنجە و دەستدرێژیی سێکسی، لە ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت.[4]
- حوسێن سەلامی، فەرماندەی گشتیی #سوپای پاسداران# ئەمڕۆ ڕایگەیاند، فەرمانیان بە یەکە سەربازییەکانیان لە دەریا کردووە کە ئەگەر بەلەم یان کەشتیی جەنگی ئەمریکا ویستی ببێتە هەڕەشە لەسەر کەشتیی ئاسایی یان کەشتی جەنگی ئێرانی، کەشتییە ئەمریکییەکە بکەنە ئامانج.[2]
- لە تورکیا 115 کەسی دیکە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا، بەوەش ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی کۆرۆناوە تائێستا گیانیان لەدەستداوە بەرزبوەوە بۆ دوو هەزار و 491 کەس.[4]
- 20 ناوەندی مافی مرۆیی نێونەتەوەیی و ئیرانی لە نامەیەکی سەرئاوەڵادا، داوایان لە بەرپرسانی ئێرانی کرد کە بە زووترین کات زیندانییانی سیاسیی ژن ئازاد بکرێن. لەو نامە سەرئاوەڵایەدا، ئاماژە بە ناوی 50 زیندانیی سیاسیی ژن کە هەنووکە لە زیندانەکانی ئێرانن، وەک: #زەینەب جەلالیان#، نەسرین ستوودە، نێرگز محەممەدی، گوڵڕۆخ ئیریایی و ئاتێنا دائیمی و... کراوە.[8]
- 25 پەرلەمانتاری عێراق دژ بە #فوئاد حسێن#، وەزیری دارایی عێراق، سکاڵایەک پێشکەشی دەستەی نەزاهە دەکەن.[5]