$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- کاسبکارێکی کورد بە ناوی مەهدی ڕەسووڵزادە خەڵکی گوندی بووبانەی سەر بە #سەردەشت#، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری نۆکانی ئەو شارە پێکرا.[7]
$باشووری کوردستان$
- فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندی زرێباری شارۆچکەی #دینارتە#ی سەر بە شارۆچکەی #ئاکرێ#ی پارێزگای #دهۆک#یان بۆردومان کرد.[2]
- کۆچی دوایی #سەڵاح کوێخا# نەجم بەڕێوەبەری پێشووی ئیدارەی #گەرمیان# بە نەخۆشیی ڤایرۆسی #کۆڕۆنا#.[1]
- جەلال نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان لە پەیامێکدا ڕایگەیاند، بەهۆی کۆچی دوایی سەڵاح کوێخا سەرپەرشتیاری پێشووی ئیدارەی گەرمیان، لەلایەن ئیدارەی گەرمیانەوە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ ماتەمنینی گشتی ڕاگەیەنرا.[4]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/386636/0006.JPG=KTML_ImageCaption_Title=سەڵاح کوێخا بەخاکسپێردرا=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=سەڵاح کوێخا بەخاکسپێردرا=KTML_ImageCaption_End=
- ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە دهۆک زیادیکردووە، ژمارەی ئەو کەسانەشی بە ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە گەیشتە 250 کەس.[3]
- وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماری 24 کاتژمێری ڕابردووی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و ئاشکرای کرد، 32 تووشبووی دیکەی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا.[1]
- وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا لە کۆبوونەوەی لەگەڵ #نێچیرڤان بارزانی#، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لە پشتگیری و هاوکاریی هێزی پێشمەرگە و هەرێمی کوردستان دژی #داعش#. لە بەرامبەردا سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێیوایە، هێشتا هەرێمی کوردستان و عێراق پێویستیان بە هاوکاری و پشتگیریی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتییە بۆ دۆخی ئەمنی و کۆنترۆڵکردنی جموجۆڵەکانی داعش.[3]
- پارێزەری ڕۆژنامەنوس ئۆمێد بەرۆشکی دەڵێت، دادگای دهۆک بریاری داخستنی کەیسی ئه و ڕۆژنامەنوسه و ئازادکردنی دەرکردووە، بەڵام تائێستا ئازاد نەکراوە، نازانن هۆکاریی هێشتنەوەی لەزینداندا چیە.[5]
- وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، بڕی 20 ملیار دیناریان بۆ تەواوکردنی پڕۆژەی دووسایدی #کەلار#-#سلێمانی# تەرخان کردووە.[4]
- ئێوارەی ئەمڕۆ بە پێشەنگایەتی چالاکوانانی سیاسی ڕۆژهەڵات و ژنانی چالاکوانی سیاسی ڕۆژهەڵات لە باشوری کوردستان، کوردانی ڕۆژهەڵات لە باشوری کوردستان بۆ پشتیوانیکردن لە بانگەوازیی هاوبەشی کۆمەڵگای دیموکراتی و ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان- کۆدار و پارتی ژیانی ئازادی کوردستان-#پژاک#، بەدروشمی “بەڵێ بۆ دیموکراسی، نا بۆ سێدارە” ڕێپێوانێکی جەماوەرییان لە سلێمانی ئەنجامدا.[6]
$رۆژئاوای کوردستان$
- لە گۆڕەپانی کەنیسە لە گەڕەکی تل هەجەر لە شاری #حەسەکە#ا، کەسانی نەناسراو بە بۆمبی دەستکرد هێرشیان کردە سەر هاووڵاتییان. لەو هێرشەدا 2 کەس بریندار بوون و بریندارەکان گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە.[2]
$دەرەوەی کوردستان$
- 27 پەرلەمانتاری فەڕەنسی لە ڕاگەیەنراوێکی هاوبەشدا داوایان کرد کە کۆتایی بە پرۆسەی ئەندامێتی تورکیا لە یەکێتی ئەوروپادا بهێنرێت.[2]
- ئەرمینیا ڕایگەیاند، یەکێک لە فڕۆکە جەنگییەکانی 'لەلایەن فڕۆکەیەکی ئێف 16ی تورکیاوە' خراوەتەخوارەوە و بەو هۆیەوە فڕۆکەوانەکەی گیانی لەدەستداوە.[3]