$باکووری کوردستان$
- سوپای تورکی داگیرکەر بە ناوی ئۆپراسیۆنەوە ئاگری بەردایە دارستانەکانی ناوچە شاخاوییەکانی لیجەی #ئامەد#.[1]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- پاسدارێکی ئیلامی بە ناوی عەلیڕەزا دارابی لە بەرزاییەکانی سنووری بێزڵ لە سنووری شیخ سڵەی سەلاسی باوەجانی کوژرا.[3]
$باشووری کوردستان$
- وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماری 24 کاتژمێری ڕابردووی تووشبوون، مردن و چاکبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای ڕاگەیاند، بەگویرەی ڕاگەیەندراوەکە لە ماوەی شه و و ڕۆژێکدا 829 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوونە و 21 کەسی دیکەش بەهۆی پەتاکە گیانیان لەدەستداوە.[2]
- لە کتێبخانەی گشتی شاری #کەرکووک#، سیمینارێکی تایبەت بەڕێوەچوو، سەبارەت بە هۆشیارکردنەوەی گەنجان و ڕۆڵی گەنجان لە مێژووی شۆرشەکان و چۆنیەتی پەرەپێدانی تواناکانیان، سیمینارەکە لەلایەن مامۆستا نەریمان ئەحمەدەوە پێشکەش کرا کە ئەم سیمینارە لەلایەن گروپی هۆشیاری گەنجانەوە ئامادەکرابوو، بۆ کچان و کورانی شارەکە.[1]
$دەرەوەی کوردستان$
- وەزیری دەرەوەی ڕووسیا. سێرگی لاڤرۆڤ هۆشداریدا لە تەقینەوەی پرسی کورد بەهۆی ئەو ڕێوشوێنانەی ئەمەریکا لە سووریا گرتوویەتەبەر و جەختیکردەوە لەسەر پێویستی ڕێگەگرتن لە پێشلکردنی یەکێتی خاکی سووریا.[2]