بازرگانی پاسکیل و وەستای پاسکیل لە شاری هەولێر...
نوسینی : سید عیسی
سالانی شێستەکان زۆربەی ئەهلی شاری هەولێر هاتوو چۆیان بەسواری پایسکل بوو.
لەزۆری و بۆری پایسکل دائیرەی مرور هەرجارێ هەڵمەتیکی دەست پێ دەکرد
بەلۆری بارهەلگر پایسکلیان دەگرت دەبا ئەو وەختی پاسکیل سنویەی هەبا...!
سنویەی پاسکیل لەبن کوشینی دەبەسترا، زۆربەی گەنج و بە تەمەن پاسکلیان لێ دەخوری.
پاسکیلەباشەکان زۆربەی هیندی بوون، مارکەکان ئەمپریاڵ و
حدباءو ئەڤۆن و عەنتەر ونەوعێک هەبوو وینەی
شێری لەسەربو.
پاسکیل بە 14 دینار بوو
لەهەولێر تەجمیع دەکرا..
بازرگانانی پاسکیل لەهەولێر، (حسن ڕەسول و معروف چە خماغچی و حاجی عبداللە پاسکیلچی و سابیر پاسکلچی، ابراهیم پاسکلچی، .......).
وەستای چاک کردنەوەی پاسکیل زۆر بوون لەوانە (جمالەکۆر لە بازار جێگای بانقی باجگر فیصل لە گەڕەکی خانقاە وەستا جردیس پاسکلچی لای سینمای حمراء، توفیق پاسکلچی جێگای صیدلیه
نریمان حمید پاسکلچی سەرجسری تعجیل حسن ڕسول تەنیشت قائمقامیە تی هەولێر، وەستا مغدید لەتعجیل وەستا ڕجب لەتعجیل وەستا بکر لە تەعجیل وەستا وهاب حاجی شهاب لەکۆتری سەلام
ڕفعت کریم پاکەت
نزیک سینمای حمرای بەرامبەر حەریق وەستا سابیر لەبە ڕامبەرگراجی جلال خلیل تەنیشت گراجی مەخمور....هتد...).
پاسکیل ئیدامە و خزمەت کردنی دەویست لەوانە نوێکردنەوەی تایە
وچوپ و ڕاست کردنە وەی ڕینگ و جوانکاری
پایسکل.
رۆژانی خۆشمان بە پاسکیل بەسەر
دە برد هاتوو چۆ
لۆ مکتەب و پیاسەبۆ عەنکاوە لەگەل برادەران بۆ غابات ومحطەو فرەی حەفتانەی 30م
لەتەعجیل لەوە دەستمان پێ دەکرد، تەیراوە وسیداوە و نافورە و دە گە ڕاینەوە شوێنی خۆمان.
چالاکیە کانی پاسکیل سواری ڕەوەستان لەسە ڕ سوکان بە قرژال و تەمرینی ڕۆیشتن لەسەر ڕۆخی ڕەسیفی محەتە
وعکس لێخورین لەسەر سوکان و ڕاوه ستان لەسەر پەیدان، بۆ ماوە کی زۆر ئەوە هەمووی
بەزمی پاسکیل بوو.[1]