ڕاز ئەسعد شەریف
لە 1-1-1998 لە شارۆچکەی #پێنجوێن#ی سەربەپارێزگای #سلێمانی# لە دایک بووە، سەرجەم قۆناغەکانی خوێندنی سەرەتای و ناوەندی و ئامادەیی و زانکۆیی لە سلێمانی تەواوکردووە.
خوێندنی سەرەتایی وناوەندی لە هەریەکە لە خوێندنگە کانی میر، پێشەنگ، خاڵە جوتیار تەواوکردووە،
ساڵانی 2006 بۆ 2009 لەسەر ئاستی خوێندگەکەی دووەم بووە، خوێندنی ئامادەیی لە شنیاری کچان تەواوکردووە
لە قۆناغی دوانزەی ئامادەیی توانیویەتی کۆنمرەی (100) لە تاقیکردنەوەی بەکەلۆری لەوانەی مێژوو بەدەست بهێنت، بەویست و حەزی خۆی لە ساڵی 2017 لە بەشی مێژووی کولێجی زانستەمرۆڤایەتییەکانی زانکۆی سلێمانی وەرگیراوە
لە ساڵی 2021 بڕوانامەی بەکالۆرێۆسی لە بەشی مێژوودا بە دەست هێناوە، هاوکات توانیویەتی چەندین بڕوانامە لە بواری ڕاگەیاندن (بێژەی و پێشکەشکاری، پەیامنێری...هتد) بەدەستهێناوە، لە هەمانکاتدا خاوەنی بڕوانامەی ئامادەبوونی سیمپۆزیەمی کەیساینە بۆ پەرەپێدانی پەیپەرە نایابە کان.
لە 16-09-2021 بووە بە ئەندامی کۆمەڵەی کەلەپوور و فۆلکۆری کورد، لە هەمانکاتدا وەک چاوپێکەوتن سازلەگەڵ زانکۆی کوردستان و موستەنسەریەدا کاریکردووە
خاوەنی چەندین دیدارو چاوپێکەوتنە لە چەندین بابەتی پەیوەندیدار بەمێژوو و ئەرشیف کردنیان، بە شدار و ڕێکخەری چەندین کۆنفرانس و چالاکی زانستی و ڕۆشنبیری و دیدار و سیمپۆزییەمی زانستی بووە
(میرزا مەنگوڕی و مێژووی ژن) وەک توێژینەوەی دەرچون یەکەمین قۆناغی دەستپێکی نووسینی بووە پڕۆفیسۆری یاریدەدەر و پسپۆڕ لە فەلسەفەی مێژوودا د.کامەران محەمەد قادر ئەرکی سەرپەرەشتی کردنی تێزەکەی لە ئەستۆگرتووە بەپلەی ئیمتیاز وەرگیراوە
لە 01-10-2021 وەک پەرتووک چاپکراوە و بڵاوکراوەتەوە بەماوەیەکی کەم لەپەرتووکخانەکاندا نەما و دووبارە داوای چاپکردنەوەیان کردبوو لە 11-5-2022 چاپی دووەمی کراوە
لەهە مانکاتدا خاوەنی چەندین بابەتی بڵاوکراوەیە لە ڕۆژنامە و گۆڤارەکاندا.
[1]