کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  583,464
وێنە
  123,553
پەرتووک PDF
  22,053
فایلی پەیوەندیدار
  125,100
ڤیدیۆ
  2,185
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
316,033
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,430
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,670
عربي - Arabic 
43,726
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,505
فارسی - Farsi 
15,617
English - English 
8,507
Türkçe - Turkish 
3,819
Deutsch - German 
2,026
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
31,823
شوێنەکان 
17,029
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,480
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
915
وێنە و پێناس 
9,458
کارە هونەرییەکان 
1,513
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,936
نەخشەکان 
268
ناوی کوردی 
2,816
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,188
شوێنەوار و کۆنینە 
739
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,041
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,644
کورتەباس 
22,100
شەهیدان 
11,889
کۆمەڵکوژی 
11,362
بەڵگەنامەکان 
8,716
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,629
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,062
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,635
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
734
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
891
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
920
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
46
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,285
PDF 
34,630
MP4 
3,826
IMG 
233,005
∑   تێکڕا 
272,746
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
ئەحمەد سەعید - نابینا ئامانی
پۆل: ژیاننامە
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
زانیارییەکان لە هەردوو باری بابەتی و زمانەوانیدا پوخت و پۆلێن دەکەین و بەشێوازێکی سەردەمییانە دەیانخەینە بەردەست!
بەشکردن
Copy Link1
E-Mail0
Facebook1
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram1
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
ئەحمەد سەعید
ئەحمەد سەعید
ناو: ئەحمەد
نازناو: نابینا ئامانی
ناوی باوک: سەعید
ساڵی لەدایکبوون: 1939
شوێنی لەدایکبوون: #سەقز#
ڕۆژی کۆچی دوایی: #09-08-2021#
$ژیاننامە$
ئەحمەد سەعید کە ناسراو بە نابینا ئامانی، لە ساڵی 1939ز لە گوندی سەردەرەی سەرشیوی سەقز لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە. بەهۆی نەخۆشییەوە لە تەمەنی نۆ مانگیدا چاوەکانی لەدەست دەدات ونابینا دەبێت.
لە تەمەنی 14 چواردە ساڵیدا بە مەبەستی خوێندن ڕوودەکاتە شاری #سلێمانی# و دەچێتە مزگەوتی گەورە و لەوێ دەست دەکات بەخوێندنی مەلایەتی و (هەموو قورئانی پیرۆز) لەبەردەکات.
لە ساڵی 1959 بڕوانامەی (تعلیم القرآن وتجویدە) بەدەست هێناوە، بۆ یەکەمجار وەک (قارئ القرآن) لە مزگەوتی (ڕبع سراج الدین لە بەغدا) دامەزراوە.
لە ساڵی 1969 بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لەکۆلیژی شەریعەلە بەغدا بەدەستهێناوە.
لە ساڵی 1970 وەک مامۆستای ئامادەیی لە شاری #خانەقین# دامەزراوە.
لە ساڵی 1973 وەک مامۆستا گواستراوەتەوە بۆ ناوەندی (کفاح) لە شاری بەغدا.
لە ساڵی 1974 لەگەڵ (عائیشە صۆفی ڕەشید) ژیانی هاوسەری پێکهێناوە، خاوەنی دوو کچە بەناوەکانی (دکتۆرە ناز و دکتۆرە ڕاز)
لە ساڵی 1975 ئیجازەی مەلایەتی وەردەگرێت.
لە ساڵی 1975 دەگەڕێتەوە بۆ شاری سلێمانی لە ناوەندی (کاوە) ی کوڕان وەک مامۆستای زمان و ئەدەبی عەرەبی لەوێ وانەدەڵێتەوە.
لە ساڵی 1980 دەگوازرێتەوە بۆ ناوەندی (برایەتی کوڕان) و دواتریش بۆ ناوەندی (سەرۆک) هەڵوان ی ئێستا.
لە ساڵی 1999 لەسەر داوای خۆی خانەنشین دەبێت.
لە ساڵی 2004 لەسەر داوای بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی کە سەربە وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتییە دەگەڕێتەوە سەرکاری وەزیفی وەکوو مامۆستا لە پەیمانگای (ڕووناکی بۆ نابینا) وانە بە نابینایان دەڵێتەوە تا ساڵی 2006.
لە ساڵی 2006 خانەنشین دەبێت.
=KTML_Bold=خاوەنی چەندین بڕوانامە وڕێزلێنان و سوپاس وپێزانینە لەوانە:=KTML_End=
سێ (3) سوپاس وپێزانین #وەزارەتی پەروەردە# لەپای بەرزی ڕێژەی دەرچوونی خوێندکارەکانی.
دوو (2) سوپاس وپێزانین وەزارەتی پەروەردە لەپای دڵسۆزی ولێهاتوی لەوانەوتنەوەدا.
سوپاسنامەی تۆڕی بەرگری لەمنداڵانی کوردستان 2012
سوپاسنامەی کتێبخانەی گشتی سلێمانی 2015
سوپاسنامەی کتێبخانەی ناوەندی زانکۆی سلێمانی 2017
سوپاسنامەی کتێبخانەی ناوەندی #هەولێر# 2016
ڕێزلێنانی یەکێتی نابینایانی کوردستان
بەشداری چەندین خولی ڕاهێنان ومەشقی کردووە.
$یەکێک بووە لەو دەستەیەی کە لەپەنجاکاندا بۆ یەکەمجار نووسین وخوێندنەوەیان بەڕێگەی (برایل) کەتایبەتە بەنابینایان فێربوە وهێنایانە کوردستان.$
لەشەش خولی یەک بەدوای یەکدا خوێندکارانی نابینای فێری زمانی عەرەبی ونووسین وخوێندنەوەی برایل کردووە.
کەسێکی کوردپەروەرە و زانستدۆست بووە، ئارەزووی خوێندن ونووسینی هەبووە.
$نووسەر و شاعیر بووە، چەند بەرهەمێکی چاپکراوی هەیە، لەوانە$:
سکاڵای بێچاو ئامانی (دیوانەشیعرە) لە ساڵی 2014 چاپکراوە.
بڕواو مەولودنامە، (باسی مەولودنامەی پێغەمبەر د.خ) و دەکات بەشیعر ساڵی 2015 چاپکراوە.
ڕۆژگار (ڕۆمان) ڕۆمانێکی وەرگێڕاوە لە زمانی عەرەبییەوە هیی نووسەری بەناوبانگ (تەهاحسێن) ساڵی 2016 چاپکراوە.
بەهۆی بەشداریکردنی لەخولی طابعە (چاپکردن) وخولی کۆمپیوتەرەوە، شارەزاییەکی باشی هەبوو لە نووسین وبەکارهێنانی طابعە وکۆمپیوتەری ناطقەی تایبەت بەنابینایان.
ڕۆژی دوشەممە ڕێکەوتی 09-08-2021 بەهۆی نەخۆشی برینی گەدەوە کۆچی دوایی کرد.[1]
ئەم بابەتە 2,597 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] تۆڕی کۆمەڵایەتی | کوردیی ناوەڕاست | پەیجی وێنە کۆنەکانی سلێمانی
فایلی پەیوەندیدار: 1
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 5
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی لەدایکبوون: 00-00-1939
ڕۆژی کۆچی دوایی: 09-08-2021 (82 ساڵ)
جۆری کەس: وەرگێڕ
جۆری کەس: مامۆستا
جۆری کەس: ناسراو
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان (لەدایکبوون): سەقز
شوێنی نیشتەنی: کوردستان
لەژیاندا ماوە؟: نەخێر
وڵات - هەرێم (لەدایکبوون): ڕۆژهەڵاتی کوردستان
ڕەگەزی کەس: نێر
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 31-10-2021 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 31-10-2021 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( کامەران ئاکرەیی )ەوە لە: 10-08-2025 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 2,597 جار بینراوە
QR Code
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.162 KB 31-10-2021 ڕۆژگار کەرکووکی ڕ.ک.
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1.078 چرکە!