سوڕی گشتی ئاو
ئاو تاکە مادەیە کە لەسەر ڕووی زەویدا کە بەهەرسێ دۆخی سروشتی دەردەکەوێت (شلی - ڕەقی - گازی)، ئاو تایبەتمەندی جوڵەکردنی هەیە، نەک تەنها لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی دیکە، بەلکو لەبارێکەوە بۆ بارێکی دیکەش جوڵە دەکات (دەگۆڕێت)، کە ئاوی دەریاکان بەهۆی گەرمیەوە دەگۆڕێن بۆ هەڵمی ئاو (باری گازی) وە ئەو هەڵمەش دەگۆڕێت بۆ ئاو یان بەفر وەک چڕبونەوەی هەڵم بۆ ئاو یان بەفر لەبەرگی گازیدا.
لە ماوەی ئەم گۆڕانکاریانەدا ئاڵوگۆڕی وزە ڕوودەدات لە نێوان بەرگی بەردین و بەرگی گازیدا، بەفر لە کاتی توانەوەیدا پێویستی بەبڕێکی زۆر لە وزە هەیە، وە ئاو بڕێک وزە هەلدەمژێت و دەگۆڕێت بۆ باری گازی، زۆر جار بەفر ڕاستەوخۆ دەگۆڕێت بۆ هەڵمی (باری گازی) بێئەوەی بە باری شلیدا بڕوات، یان هەڵمی ئاو ڕاستەوخو دەگوڕێت بۆ بەفر لە ماوەی ڕوودانی ئەم گۆڕانکاریانەدا بڕێک زۆر لەوزە دەمژرێت و بڕێکی زۆرێش دەردەدریت.
ئەو زنجیرە گۆڕانکاریانەی کەبەسەر دۆخەکانی ئاودا دێت ناودەبرێت بە سوڕی هایدرۆلۆجی (ئاو)، دەریا و زەریاکان (97٫20٪) بڕی ئاوی سەر ڕووی زەوی پێکدێنن و ناوچە جەمسەریەکان وبەفری سەر چیاکان (2٫15٪) پێکدێنن، ئەو بڕەی کە دەمێنیتەوە دەگاتە (0٫65) کە بریتیە لە ئاوی (ڕووبار و دەریاچە و سەرچاوە و کانیاوەکان و ئاوی ژێر زەوی)، ئەوەی کەمرۆڤ بەکاری دێنی بۆ خواردنەوە، کە لە ئەنجامی سوڕی گشتی ئاوەوە بەرهەم دێت.
سەرچاوە: پەرتووکی دەروازەیەک بۆ زانستی جوگرافیای سروشتی.[1]
نووسینی: عەلی کەریم ئیسماعیل.