ناو: عەبدوڵڵا
ناوی باوک: سامایل
نازناو: مەلا ماتۆڕ
ساڵی لەدایکبوون: 1927
ساڵی کۆچی دوایی: 2000
$ژیاننامە$
ناوی تەواوی (عەوڵڵا کوڕی حاجی سمایلی کوڕی ئەحمەد) ە، بە (مەلا تۆڕ) ناسراوە.
ساڵی (1927) لە گوندی (حەسەن بڵباس) دا، لە دەڤەری (کەندێناوە) لەدایکبووه، لە مزگەوت و حوجرەدا خوێندویەتی، لە تەمەنی گەنجیدا کرێکار بووە لە وێستگەی شەمەندەفەری (#هەولێر#-#کەرکووک#) .
ساڵی (1950) لەلایەن (عەونی یوسف) ڕێکدەخرێت و دێتە ڕیزەکانی (#پارتی دیموکراتی کوردستان#) .
لەنێوان ساڵانی (1950-1954) دەبێتە کادرێکی دیاری پارتی دیموکراتی کوردستان، لەبەر ئەوەی بڵاوکراوەکانی پارتی لە قەراج و کەندێناوە و دزەییاتی و دەوروبەری هەولێر بە ماتۆڕ دەگواستەوە، لەلایەن خەڵکەوە نازناوی (مەلا ماتۆڕ) ی پێ بەخشراوە، هەر زوو لەنێو جەماوەر و پارتەکەی خۆی شوێنی کردۆتەوە و تاوەکوو ساڵی (2000) چەندین پۆستی حزبی و کارگێڕی پێدراوە وەکوو:=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2022/400463/0002.JPG=KTML_Photo_Alt=مەلا ماتۆڕ=KTML_Style=width:10%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2022/400463/0002.JPG=KTML_Photo_End=
-ساڵی (1954) ئەندامی لێژنەی ناوچەی هەولێری پارتی دیموکراتی کوردستان بووە.
-ساڵی (1956) سەرپەرشتیاری ڕێکخستنەکانی پارتی بووە لە موسڵ و بادینان.
-ساڵی (1959) سەرۆکی لێژنەی ئامادەکاری (کۆنگرەی چوارەم) ی پارتی بووە لە شاری (بەغدا) ، لەو کۆنگرەیە بووە بە ئەندامی لێژنەی ناوەندی پارتی.
-ساڵی (1960) لە بادینان (هێزی فریاکەوتنی میللی) دامەزراندووە بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی هەر هێرشێکی دوژمن بۆ سەر ناوچەکە.
-ساڵی (1961-1964) وەکوو فەرماندەیەکی سەربازی شۆڕشی ئەیلول دەرکەوتووە و لە داستان و ڕووبەڕووەکانی (دەشتی هەولێر و دۆڵی خۆشناوەتی و قەلادزە و سیدەکان و لۆلان و خواکورک) بەشداربووە.
-ساڵی (1964) لە لێژنەی ناوەندی (مەرکەزی) لەگەڵ چەند ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان دوور دەخرێتەوە.
-ساڵانی (1964-1967) بەرپرسی کۆمیتەی ناوچەی هەولێری باڵی مەکتەبی سیاسی بووە.
-ساڵانی (1974-1988) پۆستی وەزیری لە حکومەتی ئێراق پێدراوە، لەو ماوەیە (بزووتنەوەی شۆڕشگێڕی کوردی لە بەغدا) دامەزراندووە
ساڵی (1989) خانەنشینکراوە و لە هەولێر نیشتەجێبووە، تاوەکوو لە ڕێکەوتی (#24-04-2000#) لە شاری هەولێر کۆچی دوایی کردووە. [1]