ناونیشانی پەڕتووک: ئایندەی میدیای پارتە سیاسییەکان لەسایەی گۆڕانکارییە تەکنەلۆجییەکاندا
ناوی نووسەر: پ.ی.د.ئیبراهیم سەعید فەتحوڵڵا - پ.ی.د.فوئاد عەلی ئەحمەد
دەزگای پەخش: ناوەندی کوردستان بۆ توێژینەوە لە ململانێ و قەیرانەکان
ساڵی چاپ: 2020
دوو مامۆستای بەشی ڕاگەیاندنی کۆلیژی زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانکۆی #سلێمانی#ی توێژینەوەیەک لەبارەی “ئایندەی میدیای پارتە سیاسییەکان لەسایەی گۆڕانکارییە تەکنەلۆجییەکاندا” بڵاودەکەنەوە.
پ.ی.د.ئیبراهیم سەعید فەتحوڵڵا و پ.ی.د.فوئاد عەلی ئەحمەد، لەپێشەکیی توێژینەوە هاوبەشەکەیاندا ئاماژە بەوە دەدەن کە “لە ئێستادا میدیا پەیوەستە بە پێداویستی و حەز و ئارەزووەکانی جەماوەرەوە، جەماوەریش خۆیان بەسەر گرووپ و بیروڕای جیاواز و پارتی سیاسی جیاواز دابەشبوون و ئەلتەرناتیڤی میدیایی زۆریشیان لەبەردەستدایە و بە دوای زۆرترین سەرچاوەی میدیاییدا دەگەڕێن، بۆیە لە ئێستادا میدیا بە گشتی و میدیای پارتە سیاسییەکان بە تایبەتی جیاواز لە قۆناغی پێشوو گۆڕانکاری گەورەی بەخۆوە بینیوە، چونکە ئەگەر جەماوەر بۆچوونی نەرێنی لەسەر هەر نێرەرێک، یان خودی حزبەکە، یان سەرکردایەتییەکەی هەبێت، ئەوا پەیامەکەی نابێتە جێگەی سەرنجی و کاریگەری مەعریفی و ڕەفتاری لە سەر دروست ناکات، بۆیە واباشە بە شێواز و ئەلتەرناتیڤی تر پەیامە سیاسییەکان پەخش و بڵاوبکرێنەوە. دەبێت پەیامی میدیای پارتە سیاسییەکان لە ئاست گۆڕانکارییەکانی سەردەم و بیرکردنەوە و حەز و باری سایکۆلۆژی جەماوەردا بن، ئەم توێژینەوەیە ئاوڕدانەوەیەکە لە دۆخی میدیای پارتە سیاسییەکان لە قۆناغی ئەمڕۆماندا، هەوڵدەدا وەڵامی ئەو پرسیارە، ئایا میدیای پارتە سیاسییەکان بەرەو کوێ دەڕۆن و شێوازی تازەی کارکردنیان چۆنە؟[1]
=KTML_Link_External_Begin=https://www.kurdipedia.org/docviewer.aspx?id=403687&document=0001.PDF=KTML_Link_External_Between=کلیک بکە بۆ خوێندنەوەی ئایندەی میدیای پارتە سیاسییەکان لەسایەی گۆڕانکارییە تەکنەلۆجییەکاندا=KTML_Link_External_End=