ئەگەر ببی بە پۆڵا
دنیا بدەی بە کۆڵا
دەبێ بڕزی لە خۆڵا
مەبەستی پەندەکە ئەوەیە کە مرۆڤ لە ژیاندا، چەند هەوڵیدا و تێبکۆشێ، بەردەوام کاربکات و سەری دنیا لە خۆی بێنێتەوە یەک و سەروەت و سامانی دنیا کۆبکاتەوە، لە ئەنجامدا کۆتایی بە ژیانی دێ و دەمرێ. ئەو سەروەت و سامانەی کە لە ئەنجامی ماندووبوون کۆیکردووەتەوە، دوای مردنی بە جێیدێڵێ، هیچ لەگەڵ خۆی ناباتە ناو گۆڕ و لاشەی لەناو خۆڵدا دەڕزێ.
[1]