دوو گەز زەمین و سێگەز جاو و مشتەخۆڵێکە.
[1]
گەز: لە هەمیانە بۆرینەی مامۆستا هەژاردا لە لەپەطە 730 نووسراوە، کە ئامڕازێکی بێوانەیە. بەڵام لە فەرهەنگی (کوردی _ تورکی) لاتینی زانا فارقینی نووسراوە که 75 - 70 سانتیمەترە.
جاو: ئەو قوماشە خاوە سپییەیە کە مردووەکەی لێدەپێچن.
ئەم پەندە بەرامبەر کەسانێک، یا لە کاتێکدا بەکاردێت کە کەسێک کردەوەیەکی خراپ بکات و مردنی لە بیر نەبێت، واتە هەموومان ئەوەندەمان لەچارە نووسراوە.