ناو: یەحیا
نازناو: وێنەگر
ناوی باوک: سەعید کەریم
ساڵی لەدایکبوون: 1889
ڕۆژی کۆچی دوایی: #09-10-1976#
شوێنی لەدایکبوون: #خانەقین#
شوێنی کۆچی دوایی: #سلێمانی#
$ژیاننامە$
کوورتەیەک لە ژیاننامەی یەحیا ئەفەندی
یەحیا سەعید کەریم ئاغا، ناوی باپیرەگەورەی ئیسماعیل ساڵی (1889) لە ناوچە ی خانەقین هاتووەتە دنیاوە لە خێزانێکی خوێندەوار و ڕۆشنبیر بووه، بۆیە هەر بەمنداڵی دەخرێتە بەرخوێندن.
لە جەنگی یەکەمی جیهانیدا دەبێتە ئەفسەری سوپای ئینگلیز و بەشداریی جەنگ دەکات، بەپێی ژیاننامەی دەبێت لە ساڵانی (1910) بۆ 1915) بەدواوە ژنی یەکەمی هێنابێت، مامۆستا عەتا قەزاز دەڵێت:نەنکم ئامینەی ژنی یەحیا ئەفەندی خوشکی حەمە ئاغای عەتارە کە پیاوێکی بەناوبانگی سلێمانییە، یەحیا ئەفەندی لەم ژنەی تەنیا یەک کچیی هە بووە بەناوی (لوتفی)ەوه.
لە ساڵی (1934) ڕوو دەکاتە سلێمانی و بە کاری وێنەگرییەوە خەریک دەبێ.
لە ساڵانی سیدا لوتفیەی کچی شوو دەکات بە مستەفا قەراز لوتفیە سێ کوڕ و یەک کچی دەبێت بەناوی لە تییف قەزاز، عەزیز قەزاز؛ عەتا قەزاز، کچەکەش بە ناوی سوبحی.
بەپێی پاسپۆرتەکەی (1936) ئەڕوات بۆ تورکیا بە مەبەستی سەفەر لە شاری وان چاوی بە ئافرەتێک دەکەوێ بە ناوی (جەمیلە)وە،
ڕازی دەکات بۆ هاوسەرگیری و لەگەڵ خۆی دەیهێنێت بۆ سلێمانی، بەڵام جەمیلە بەڕێکەوت منداڵی نابێت، ئەمیش منداڵێک کە کچ بە منداڵی هەڵی دەگرێتەوە و دەیکات بە کچی خۆی و ناوی دەنێت (نەسرین).
ساڵی (1948) ژنی سێیەم دەهێنێت لە خانەقین بە ناوی ئایشە، لەم ژنەش سێ کوڕ و سێ کچی دەبێت، کوڕەکان بە ناوی سەڵاح، سەردار، سالار، کچەکانیش بە ناوی سەباح، نەجات، سوعاد.
یەحیا ئەفەندی لە ماوەی ژیانیدا زۆر حەزی لە گەڕان و گەشتوگوزار بووه، چەند شارێکی تورکیا و ئێران و ئێراق گەڕاوە، لە بەغدا و هەولێر و کەرکووک و سلێمانی، دووکانی وێنەگریی هە بووە.
بە تۆمەی جاسوسی لە زە مانی مەلیکیدا دەگیرێت و ئەمری لەسێدارەدانی بۆ دەردەچێت، پاشان بە تکای جەمیلەخانی ژنی ئەمرەکەی دەگۆڕن بە دوو ساڵ زیندانی و دوو ساڵ دەستبەسەری، دوو ساڵ زیندانی لە مووسڵ تەواو دەکات و دوو ساڵ دەستبەسەری لە بەغدا، پاشان دەگەڕێتەوە بۆ سلێمانی.
دۆستی خۆشەویستی خێزانی حەفید و شێخ و حەفسەخان دەبێت، دۆستایەتی و هاوڕێیەتی لەگەڵ زۆربەی ڕۆشنبیران و شاعیرانی ئەم شارەدا هەبووە، لە ماوەی ژیانیدا چەندین کەسی فێری ئیشی وێنەگرتن کردووه. وە چەندین کەسی فێری زمانی ئینگلیزی کردووە، لە ژیانیدا زۆر حەزی بەڕاووشکار کردووه، حەزی زۆر لە (بەخێوکردنی) ئەسپ و سەگ بووه.
لە ساڵی (1924)وە تا کۆچی دوایی وێنەی چەندین پیاوی بەناوبانگ و ژنانی ئەم شارەی گرتووه، خاوەنی دیوانێکی شیعر بووه، بەڵام تەنیا حەوت پارچە شیعر لە دیوانەکەی دەرچوون.
لە دوای ململانێ و زۆرانبازی لەگەڵ ژیاندا لە ساڵانی حەفتادا نەخۆشی و پیری تەنگی پێ هەڵدەچنن و لەناو جێگا دەکەوێ و تاقەتی ئیش و کاری نامێنێت، لە (09-10-1976) مەرگ بەرۆکی پێدەگرێ و لە گۆڕستانی گردی سەیوان بە خاک دەسپێردرێ.
تێیینی: ئەم ژیاننامەیە لە چەند نووسینێکی بنەماڵە و دانپێنانی یەحیا فەنی و نووسینی چەند کەسێکی ناودار و ڕۆشنبیری ئەم شارە و یادەوەری مامۆستا عەتا قەزاز و سالاری کوڕی و کچە کانی پوخەیەک و کوورتەیەکم هەڵبژارد بۆ ناساندنی بە خوێنەرانی بەڕێز.
(#یەحیا ئەفەندی وێنەگر#) نووسینی: (#ڕەئووف شێخ جەمیل#)
[1]