ناو: عەبدولقادر
نازناو: مودەرەسی
ساڵی لەدایکبوون: #1900#
ساڵی کۆچی دوایی: #1992#
شوێنی لەدایکبوون: #مەهاباد#
شوێنی کۆچی دوایی: #مەهاباد#
عەبدولقادر مودەرەسی، نووسەر، ئەدیب و ڕۆژنامەوان , سالی 1900 ز، لە شاری مەهاباد لەدایک دەبێ. دوای تەواو کردنی خوێندن , لە سەردەمێک دا کە خوێندن و نووسین بە کوردی ڕێگە پێنەدراو دەبێت , زمان و وێژەی کوردی فێری قوتابیان دەکات.
یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی کۆمەلەی ژێکاف و لە سەردەمی کۆمار دا بەرپرسی چاپخانەی کوردوستان بووە. سالی 1992 لە تەمەنی 92 سالیدا کۆچی دۆایی دەکات.
بەرهەمەکانی بریتین لە:
یەکەم ڕۆژژمێری کوردی (تایبەت بە ناو گیرفان)
-کۆکردنەوە , پاراستن و نوسینەوەی دیوانی شاعیری گەورەی کورد وەفایی
چاپی نوسراوەکان لە گۆڤاری نیشتیمان و سروە
چاپی سێ ژمارەی گۆڤاری گروگاڵی مندالان لە سالی 1946
کتێبی چاوێک لە مێژوی مەهاباد کە بەداخەوە ئێستا چاپ نەبووە
کتێبی کورتە مێژویی کۆمەلایەتی و ئەدەبی شاری مەهاباد [1][2]