ئاسمان و ڕێسمانە.
بە دوو شت یان دوو بۆچوون دەوترێت کە زۆر لەیەکەوە دوور بن و جیاوای زۆر لەنێوانیاندا هەبێت و هیچ خاڵێکی هاوبەش کۆیاننەکاتەوە، یان مەبەست لە دوو کەسە کە لەسەر بابەتێکی تایبەتی، دوو ڕا و بۆچوونی جیاوازیان هەبێت، لە ئەنجامدا یەک نەگرنەوە و نەگەنە یەک. [1]