ئەگەر تۆ با بیت، تووشی ڕەشەبا ئەبی.
لە کۆمەڵگەدا بەهێز و بەهێزتر هەیە، کەسێک چەندە بەهێزی خۆی بنازێ، دەشێ لەو بەهێزتر هەبێت، شانازی کردن بە هێزەوە شتێکی بێ بەهایە، با چەند بەهێز بێت، ڕەشەبا لەو بەهێزترە، مەبەستی پەندەکە کەسی زاڵمە، دەشێ لەو زاڵمتریش هەبێت و ببێ بە تووشیەوە. [1]