ئاوی چاوی سەنراوە.
ئاوی چاوسەندن: کردەوەیەکی تایبەتە بۆ کوێرکردنی یەکێک بێ ئەوەی دەموچاوی ناشرین بێ، جاران کە لۆتی یاریی بە مەیموون و ورچ دەکرد، ئاوی چاوی ورچەکانیان دەردەهێنا، تا ڕانەکەن و پەلاماری کەس نەدەن، نەسرەدین شای ئێران چاوی (ڤڵ ئەلسلگان) ی کوڕی خۆی دەرهێنا، بۆ ئەوەی دوای مردنی خۆی نەچێت بەگژ (مفردی شا) ی وەلی عەهدی، پەندەکە بە یەکێکی زیندوو دەوترێت کە لە کارخرابێ و هیچی پێنەکرێ.[1]