ئاوت شیرین، نانت گەنمین، ژنت هەر بووک دەبێ.
لەناو پەیوەندییە کۆمەڵایەتیدا، بەتایبەت پەیوەندی خێزانیی، هەر پیاوێک قسەزان بێ و دەموپلی قسەکردنی شیرین بێت هەروەها کاسب بێت و سفرە و خوانی هەمیشە پڕبێت، خێزانێکی باش و ژیانێکی پڕ ئارامیی بەدەست ئەهێنێ، تا کۆتایی تەمەنی لە ڕیز و خۆشەویستی بێبەش نابێ. [1]