ئەسپ و ماین ناڵ ئەکرا، قڕژاڵ و کیسەڵ قاچیان هەڵئەبڕی و ئەیانوت: ئێمەش.
ئەسپیان ناڵ دەکرد، کەریش پێی هەڵبڕی وتی: منیش.
بە یەکێک دەوترێت کە لاسایی لە خۆی گەورەتر بکاتەوە بەڵام زەرەری بێت و تێیدا ڕووزەرد بێت، پەندێکی تر نزیک واتای ئەم پەندە هەیە پێشوان دەڵێن: مایین ناڵ دەکرا، کەریش قاچی هەڵدەبڕی، واتە: کارێک لە هێز و توانای خۆتدا نەبێت، نابێت بچی بەگژیدا و خۆتی تێدا تاقیبکەیتەوە. [1]