مێردین یان ماردین (بە کوردیی باکووری: Mêrdîn، بە تورکی: Mardin) شارێکی #باکووری کوردستان#ە، لە باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا. شاری مێردین پایتەختی پارێزگای مێردینە. زۆربەی دانیشتووانی شارەکە کوردن، لەپاڵ ئەوانیش عەرەب و ئاشووری دەژین.
بەرزایی: 1083 مەتر (3٬553 پێ)
کۆدی تەلەفۆن: 0482
$کەشوهەوا$
مێردین بە هاوینێکی گەرم، زستانێکی تەڕ، باران و بەفراوی ناسراوە. لە وەرزی هاوین، پلەی گەرما بۆ زیاتر لە 40 پلە بەرزدەبێتەوە، ئەمەش بە هۆی هاوسنووری شارەکە لەگەڵ سووریا. لە مانگی کانوونی یەکەم بۆ ئازار، بەفر حەفتەیەک بۆ دوو حەفتە لە مێردین دەبارێت. لە مێردین ساڵانە 3000 کاتژمێر خۆرەتاوە، تا ئێستا 42.5 بەرزترین پلەی گەرمییە لە شارەکە تۆمارکرابێت. تێکڕای بارانبارین لە هەر ساڵێک 641.4 مم (25 ئینج). [1]