لاولاوەی خۆڕسک: ڕووەکێکی خشۆکە بە بەهاران لەپێ دە شت و زوورگ و چیاکان دەڕوێت، بەهۆی تۆوە زۆر دەبێت، قەدەکەی باریکه تا (3) مەتر بە سەر زەویدا دەکشێت، گەڵاکانی شێوەی دڵیان هەیە کۆتاییەکەی نووکی تیژە وەک ڕمه، گوڵی سپی و پەمبەیی دەردەکات، بێ بۆنه، تۆوی لەناو کەبسول دایه (2-3) دەنکی تێدايه و ڕەنگی ڕەشە، هەر ڕووەکێک لەوانەیە (200-600) دەنکه تۆو بکات، تۆوەکانی توانای زیندوێتیان هەيه تاوەکو (20) ساڵ، بەرگەی وشکی و بێ ئاویی دەگرێت.[1]