گوندێکە، دەکەوێتە شارەدێی #بنگرد# لە شارۆچکەی #دوکان#ی پارێزگای #سلێمانی#، باشووری کوردستان.[1]
لەڕووی جوگرافییەوە دۆڵەبی لە باکوور ھاوسنوورە لەگەڵ گوندی#ھەوارەبەرزە# و لە باشوور لەگەڵ گوندی #شاقوڵێ# و لە ڕۆژھەڵات لەگەڵ گوندی #یاخیان# و لە ڕۆژاوا لەگەڵ گوندی #دۆڵمازەڵە#. لە شاڵاوەکانی ئەنفال دا، لە قۆناغی ئەنفالی (1) ی دۆڵی جافەتی دا، بەشێک لە دانیشتووانەکەی ئەنفالکراوە.