ناو: پەری
نازناو: پەری ئەخۆل
ناوی باوک: ئەحمەد دەروێش عەبدوڵڵا (#ئەخۆل#)
ڕۆژی لەدایکبوون: 1946
شوێنی لەدایکبوون: #سلێمانی#
$ژیاننامە$
پەری ئەحمەد دەروێش کچی شاعیری گەورەی کورد (ئەخۆل) لە ساڵی 1946 لە گەڕەکی سەرشەقامی سلێمانی لەدایکبووە، قۆناغی سەرەتایی لە هەولێر و ناوەندی لە سلێمانی تەواوکردووە، لە ساڵی 1965-1966 خانەی مامۆستایانی سلێمانی تەواوکردووە، سەرجەم قۆناغەکانی خوێندنی بە عەرەبی خوێندووە،
لە ساڵی 1967 بوەتە مامۆستا لە شارۆچکەی سەیدسادق، لە ساڵی 1972 چۆتە قوتابخانەی (العراقیة)ی ئەو کات و (قەڵای دم دم)ی ئێستا، دواتر چووەتە قوتابخانەی هێرۆ کە ئێستا 2022 (ئەردەڵان)ە.
لە ساڵی 1996 لەسەر داوای خۆی خانەنشین بووە،
لە ساڵی 1963 وە هۆنراوەی نووسیوە و یەکەم شیعری بەناوی نەورۆز لە گۆڤاری کاروان لە ساڵی 1986 بڵاوبۆتەوە.
لە ساڵانی حەفتاکانەوە هۆنراوەی بۆ منداڵان نووسیوە و چەندین شیعر و ئۆپەرێتی بۆ قۆناغی باخچەی ساوایان هەیە بەتایبەتی بۆ باخچەی ساوایانی خۆماڵی (گوڵ)ی ئێستا، ئۆپەرێت و هۆنراوەکانی کراون بە گۆرانی.
لە گۆڤاری سلێمانی بابەتەکانی خۆی بڵاوکردۆتەوەو دوا بەرهەمی بەناوی (منداڵ لە ئامێزی هۆنراوەدا) بڵاوکردۆتەوە کە نامیلکەیەکە لە خانەی سمۆرە ئەرکی چاپکردنی گرتۆتە ئەستۆ.
لە ساڵی 2004 گەڕاوەتەوە بۆ خزمەتکردن و لە باخچەی ساوایانی گوڵ دەستبەکاربووە.
ماوەی 35 ساڵ سەرجەم وانەکانی پۆلی یەکەمی بنەڕەتی و بەتایبەتی وانەی(ئەلفبێ) و قۆناغی باخچەی ساوایانی وتۆتەوە.
لە ساڵی 2009 خانەنشین کراوە. [1]