ناونیشانی بابەت: شا گاندایش (1595-1579پ.ز)؛ شای دەوڵەتی #کاشی# (کردۆنیاش)
ئامادەکردنی: #چۆمان حەمە تەقێدین#
نەتەوەی کاشی یەکێکە له و نەتەوانەی که نەتەوەی کوردی ئێستای لێ کەوتووەتەوە واتا (کاشییەکان کۆمەڵێکی دێرینی #کوردستان#ی بوون) و ئەم نەتەوە دێرینە له سنووری پارێزگای #کرماشان# و پارێزگای #ئیلام# و بەشی باکووری هەرێمی #لوڕستان# لە #ڕۆژهەڵاتی کوردستان#، چەقی وڵاتی زاگرۆسی کۆن (کوردستان)ی ئێستە ژیاون. کاشییەکان نەتەوەیەکی زۆر پێشکەوتوو بوون لە هەموو بوارە زانستییەکانی ئه و سەردەمه و هەروەها فەرمانڕەواییان فەرمانڕەواییەکی دیموکراسی بووە لە کوردستان و عێراق و ناوچەکەدا و یەکەم نەتەوه بوون له و سەردەمەدا کە گالیسکە (ئەسپ و عەرەبانە)یان داهێناوە و ئەم داهێنانەش لە ڕووی هێز و دەسەڵاتەوە یارمەتیی دان به خێرایی له ناوچەکەدا بڵاو بنەوە.
نەتەوەی کاشییەکان لە ساڵی (1861پ.ز) توانییان دەوڵەتێک دابمەزرێنن، بەڵام بەداخەوە نەزانراوە ناوی شای دامەزرێنەر کێ بووە، هەروەها لە ساڵانی (1861-1595پ.ز) کە دەکاتە نزیکی (266) ساڵ بە تەنها لە ناوچەی کوردستان واتا له سنووری پارێزگای کرماشان و پارێزگای ئیلام و بەشی باکووری هەرێمی لوڕستان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان فەرمانڕەواییان کردووە، که له و ماوەیەدا نزیکی (15) یان نزیکەی شا (16) شا فەرمانڕەواییان کردووە و شاری (کرماشان)ی ناوەندی پارێزگای کرماشانی ئێستە پایتەختی دەوڵەتەکەیان بووە، که هەر له سەرەتاکانی دامەزراندنی ئەم دەوڵەته دێرینە کوردستانییەوە، بە بەردەوامی لە شەڕ و پێکدادان و ملمڵانێی سەربازیدا بوون، لەگەڵ دوژمنه دێرینەکەی دەوڵەت و ئیمپراتۆریاکانی کوردانی دێرین له و سەردەمەدا که ئەوەیش دەوڵەتی بابلیی یەکەم بووە. دەوڵەتی بابلیی یەکەم وەکوو دەوڵەتی ئاشوورییەکان پەتایەک بوو بەسەر شان و ملی نەتەوەکانی ناوچەکەوه، لەوانە ئیلامییەکان، #ئورارتووییەکان#، #لولوییەکان#، #گوتییەکان#، #مانناییەکان#، #میتانی#یەکان، حیسییەکان (هیتییەکان) و نەتەوەکانن تر که ئەوانە کۆمەڵە گەلێکی دێرینی کوردستانی بوون و نەتەوەی کوردی ئێستایان لێ کەوتووەتەوە.
شا گاندایش (1595-1579پ.ز) یەکێک بووە له پادشا ناودارەکانی دەوڵەتی کاشییەکان و تاوەکوو ئێستا دیار نییە لە چ ساڵێکی سەدەی نۆزدەی پێش زاییندا لەدایک بووه لە شاری کرماشان ناوەندی پارێزگای کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە پایتەختی دەوڵەتی کاشییەکان بووە و ئەم شایە لەسەر شێوازی ئەو سەردەمە پەروەردە کراوە، تاوەکوو سەربازێکی قارەمان و ئازای لێ هەڵکەوتووە و له دوای کۆچی دوایی شای (15)هەمین، یان شای (16)هەمینی باوکی لە ساڵی (1595پ.ز) بووە شای شانزدەهەمین، یان شای حەڤدەهەمینی دەوڵەتی کاشییەکان و هەر یەکسەر کەوتە چاکسازی و نوێکردنەوەی سیستەمی دەسەڵات و دەوڵەت و دووبارە دەستی کردووە بە ڕێکخستنەوەی هێزەکانی سوپای دەوڵەتی کاشییەکان و بیری لە کۆتاییهێنانی دەوڵەتی بابلیی یەکەم دەکردووە و هەندێ سەرچاوەی تر دەڵێن شا گاندایش لە ساڵی (1749پ.ز) بووە بە شای دەوڵەتی کاشییەکان و لە هەمان ساڵدا هێرشی کردووەتە سەر دەوڵەتی بابلیی یەکەم و کۆتایی پێ هێناوە، بەڵام لە ڕاستییدا لە ساڵی (1595پ.ز) بووە شای شانزدەهەمین، یان شای حەڤدەهەمینی دەوڵەتی کاشییەکان و دوای ئەوەی کەوتە چاکسازی و نوێکردنەوەی سیستەمی دەسەڵات و دەوڵەت و دووبارە ڕێکخستنەوەی هێزەکانی سوپای دەوڵەتی کاشییەکان و ساڵێک بەر لەوەی دەسەڵاتی دەوڵەتی کاشییەکان بگرێتە دەست، واتا لە ساڵی (1596پ.ز)دا به فەرماندەی شا موورشیلی یەکەم (1620-1590پ.ز) نۆیەم شای دەوڵەتی هیتی (حیسی)یەکان هێزەکانی سوپای دەوڵەتی هیتی (حیسی)یەکان هێرشیان کردەسەر دەوڵەتی بابلیی یەکەم له باشووری وڵاتی عێراقی ئێستە، که ئه و هێرشە لە ڕێگای هەرێمی باشووری کوردستانی ئێستاوە بوو، که توانییان شاری بابلی پایتەختی دەوڵەتی بابلیی یەکەم و ناوەندی پارێزگای بابلی ئێستە داگیری بکەن، بەڵام دواتر لێی کشانەوە بۆ ولاتەکەی خۆیان، چونکه نەیان ویست فەرمانڕەوایی دەوڵەتی بابلیی یەکەم بکەن، واتا بۆ ماوەی یەک ساڵ لەوێ مانەوە و شا گاندایش (1595-1579پ.ز) ئەو دەرفەتی بۆ هەڵکەوت و لاوازی دەوڵەتی بابلیی یەکەمیان بە هەل زانی و هێزەکانی سوپای دەوڵەتی کاشییەکان بە سەرکردایەتیی شا گاندایش (1595-1579پ.ز) که توانیبووی یەکێتییەک لە نێوان نەتەوەکانی زاگرۆس (کوردستان) دروست بکات، واتا توانیی یەکێتییەک لەگەڵ هەر دوو نەتەوەی گوتییەکان و نەتەوەی لۆلۆییەکان دروست بکات و سوپایەکی تۆکمەی دروست کرد، لێیان و به و هێزەوە هێرشیان کردە سەر دەوڵەتی بابلیی یەکەم و داگیریان کرد لە ساڵی (1595پ.ز)دا، بەمەش توانرا هەموو موڵکەکانی دەوڵەتی بابلیی یەکەمیان دەست بەسەردا گرت و خودی شا شمسوديتانا (1625-1595پ.ز) یانزدەهەمین و دوایین شای دەوڵەتی بابلیی یەکەم لە ئەنجام شەڕی نێوان هێزەکانی سوپای دەوڵەتی کاشییەکان و هێزەکانی سوپای دەوڵەتی بابلیی یەکەم کوژرا و بە کوژرانی شا شمسوديتانا ( 1625-1595پ.ز) کۆتایی هات بە دەوڵەتی بابلیی یەکەم و بەوەش تەواوی دەوڵەتەکە بووە بەشێک لە قەڵەمڕەوی دەوڵەتی کاشییەکان و شا گاندایش (1595-1579پ.ز) شای دەوڵەتی بابلیی یەکەم و شا گاندایش (1595-1579پ.ز) دوای ئەوەی ئامانجەکەی بەدی هێنا، کەوتە ئاوەدانکردنەوەی وڵاتی بابل، چونکە بەهۆی جەنگەوە زیانی بەر کەوتبوو و بەرەو پێشی برد و بازرگانی پێش خست و بە کۆنترۆڵکردنی دەوڵەتی بابلیی یەکەم لەلایەن هێزەکانی سوپای دەوڵەتی کاشییەکان سەردەمێکی نوێ لەو وڵاتە دەستی پێ کرد بە ناوی دەوڵەتی (#کاردۆنیاش#)، کە بەشی یەکەمی کە وشەی کاردۆیە لە ناوی نەتەوەی کاشییەکان وەرگیراوە و بە واتای وڵاتی ملکەچبوون دێت و بەشی دووەمی کە وشەی نیاشە لە ناوی خواوەند (دۆنیاش) وەرگیراوە کە بە واتای خواوەندی زەوی دێت، بەوەش مانای ناوی (کاردۆنیاش) بە واتای (وڵاتی ملکەچ بوون بۆ خواوەندی زەوی) و شا گاندایش (1595-1579پ.ز) ناوی لە خۆی نا شای هەر چوار لا، واتا شای وڵاتەکانی بە ناوی (سومێر، ئەکاد، بابل، کاشی) و دووبارە وڵاتی ئاوەدان کردەوە و ئاسایش و ئارامیی بەرقەرار کرد و بازرگانیی پێش خست و هێزەکانی سوپای دەوڵەتی کردۆنیاش کە ناوە تازەکەی دەوڵەتی کاشییەکان بوو دووبارە پڕچەک کرد بە تازەترین چەک و جبەخانەی ئەو سەردەمە و ڕێزەکانی سوپای دەوڵەتی کاشییەکان (کاردۆنیاش) یەک خستەوە و شا گاندایش (1595-1579پ.ز) خۆی بە شوێنگرەوەی شاکانی دەوڵەتی بابلیی یەکەم داناوە و بێجگە لە پەرستنی خواوەندەکانی نەتەوەکەی، خواوەندەکانی بابلییەکانی بەپیرۆز سەیر کردووە و پەرستوونی، کە ئەوەش لە ئەنجامی کنە و پشکنین دەرکەوتووە و شا گاندایش (1595-1579پ.ز) بۆ ماوەی (16) ساڵ فەرمانڕەوایی دەوڵەتی کاشییەکان (کاردۆنیاش) کردووە و دوای مردنی شا گاندایش (1595-1579پ.ز) کوڕەکەی بە ناوی شا ئاگۆمی یەکەم (1579-1561پ.ز) دەسەڵاتی دەوڵەتی کاشییەکان (کاردۆنیاش) گرتە دەست و دوای ئەوەیش واتا پاش شا ئاگۆمی یەکەم (1579-1561پ.ز)، نزیکەی (34) شا فەرمانڕەوایی دەوڵەتی کاشییەکان (کاردۆنیاش) کردووە تاوەکوو ساڵی (1171پ.ز) و ماوەی دەسەڵاتداریەتیی دەوڵەتی کاشییەکان (کاردۆنیاش) له وڵاتی عێراقی ئێستە نزیکی (424) ساڵ بووە، واتا ماوەی (424) ساڵ عێراقیان له ژێر دەسەڵاتدا بووە که له نێوان ساڵانی ( 1595-1171پ.ز) بووه و دوایین و سی و حەوتەمین شای دەوڵەتی کاشییەکان (کاردۆنیاش) ناوی شا ئەنلیل نادن (1172-1171پ.ز) بووە و کاتێ هێزەکانی سوپای دەوڵەتی ئیلامییەکان (ئیلامییەکان کۆمەڵێکی دێرینی کوردستانی بوون) هێرشیان کردووە بۆ سەر وڵاتی بابل کرد و داگیریان کرد و ئەوە بوو دەسەڵاتداریەتیی دەوڵەتی کاشییەکان (کاردۆنیاش) لە وڵاتی عێراقی ئێستە کۆتایی هات له ساڵی (1171پ.ز)دا و هێزەکانی سوپای دەوڵەتی کاشییەکان (کاردۆنیاش) بەره و قووڵایی خاکی کوردستان گەڕانەوە.
$سەرچاوەکان:$
1- ئیسحان نوری پاشا: مێژووی ڕەگ و ڕەچەڵەکی کورد-وە: حەمه کەریم عارف-سلێمانی1998ز
2- ڕەشید شێخ عەبدوڵڕەحمان: مێژووی زاگرۆس-هەولێر2001ز.
3- خەسره و گۆران: کوردستان له میژوو دا چاخە کۆنەکان(100هەزار ساڵ پ.ز- 400ی زایین)-وە: ئاسۆ کەریم-هەولێر2001ز.
4- د. کەیوان ئازاد ئەنوەر: کورد له چەند تۆمارێکی مێژوویی دا-سلێمانی2004ز.
5- ساڵح قەفتان: مێژووی گەلی کورد له کۆنەوە تا ئەمڕۆ-سلێمانی2004ز.
6- شوکروڵڵای بابان: مێژووی کورد و کوردستان-سلێمانی2005ز.
7- یاسین صابر صاڵح: ئینسایکلۆپیدیای گشتی -سلێمانی2005ز.
8- قادر ئەحمەدی: کورد و مێژوو-سلێمانی2005ز.
9- مەنسور مەخدوم: گرنگی کورد و کوردستان له قۆناغە مێژووییەکان ئێران-وە: ڕەفعەت مورادی-هەولێر2005ز.
10- میر نەسیر خان ئەحمەد زەیی بەلوچ: مێژووی بەلوچ و بەلوچستان-بەرگی یەکەم-وە: هیوا مەحمەد زەندی-هەولێر2005ز.
11- محەممەد ئەمین زەکی: خولاسەیەکی تەئریخی کورد و کوردستان له زۆر قەدیمەوە تا دەوری ئەمڕۆ-ئامادەکردنی: ڕەفیق ساڵح-هەولێر2006ز.
12- د. کەیوان ئازاد ئەنوەر: چەردەیەک له مێژووی کورد-سلێمانی2006ز.
13- محەمەد مەردۆخی کوردستانی: مێژووی کورد و کوردستان-وە: عەبدولکەریم محەمەد سەعید-هەولێر2007ز.
14- حەسەن ئەڕفەع: کوردەکان- وە: حەمید گەوهەری-هەولێر2007ز.
15- کەمال بورکای: کورد و کوردستان له سەردەمی باستانەوە تا کۆتایی جەنگی جیهانی یەکەم- وە: عەلی فەتعی-هەولێر2008ز.
16- عەبدوڵڵا قەرەداغی (مەلا عەلی): کورد لە سەرچاوه مێژووییەکاندا-سلێمانی2008ز.
17- شاخەوان فایەق ئەلیاسی: نەتەوه کۆنەکانی کوردستان-هەولێر2008ز.
18- سەید کەمال ئیبراهیمی: کوردستان پێش ڕووخانی نەینەوا-سلێمانی2008ز.
19- د. جەماڵ ڕەشید ئەحمەد و د . فەوزی ڕەشید: مێژووی کۆنی کورد-وە: ملکۆ کەلاری-سلێمانی2011ز.
20- د. فەرهاد پیرباڵ: کرۆنۆلۆجیای کوردستان625پ.ز-1932ز- هەولێر2011ز.
21- لازاریف. ن: مێژووی کوردستان-وە: وشیار عەبدوڵڵا سەنگاوی-هەولێر2012ز.
22- عەلاء نووری بابا عەلی: ئاوڕدانەوە له مێژووی کورد و کوردستان-سلێمانی2012ز.
23- عومەر ئیسماعیل مارف: تۆمارەکانی مێژوو-سلێمانی2013ز.
24- ڕۆمەن گیرشمەن: مێژووی ئێران لە سەرەتاوە هەتا هاتنی ئیسلام-وە: سەلاحەددین ئاشتی-تاران 2013ز.
25- سۆران حەمە ڕەش: کورد کێیە؟-لەندەن2013ز.
26- کەلسومە جەمیل عبدالواحد: مێژووی کۆنی ڕۆژهەڵاتی نزیک-هەولێر2015ز.
27- هورمزی بیگلەری: چیا نشینانی زاگرۆس-وە: حەمەی حەمە سەعید-تاران2019ز.
28- ئینتەرنێت-ویکیپیدیای ئازاد.[1]