ناو: محەمەد
نازناو: فەیزوڵڵابەگی
شوێنی لەدایکبوون: #سەقز#، گوندی قاراوە چکۆلە.
شوێنی شەهیدبوون: #سەقز#
ساڵی شەهیدبوون: #05-02-1947#
$ژیاننامە$
محەمەد خانی فەیزوڵڵابەگی کە بە (حەمەخانی باباخان بەگ)یش ناسراوە، خاوەن موڵکی گوندی(قاراوە)ی سەقز بوو، لە بنەماڵەی فەیزوڵڵابەگی بوو، یەکێکە لە 11 ئەفسەرە شەهیدەکەی سوپای میللی کۆماری کوردستان، کە لە ڕێکەوتی #05-02-1947# لە سەقز لەگەڵ 10 ئەفسەری تر بە ناوەکانی (#ئەحمەد خانی فاروقی#، #عەبدوڵڵا خانی مەتین#، #محەمەد خانی دانیشوەر#، #عەلی خانی فاتیح#، #ئەحمەد خانی شەجیعی#، #حەسەن خانی فەیزوڵابەگی#، #شێخ سدیقی ئەسعەدی#، #شێخ ئەمینی ئەسعەدی#، #ڕەسوڵ ئاغای مەحموودی#، #عەلی ئاغای جەوانمەردی#) لەسێدارەدران و تەرمەکەی لە گوندی #دۆزەغەرە#ی سەقز بەخاک سپێردرا. [1] [2]