ناو: ڕۆژ
ناوی باوک: شەماڵ
ساڵی لەدایکبوون: 1996
ڕۆژی کۆچی دوایی: #07-07-2019#
شوێنی کۆچی دوایی: ستۆکهۆڵم - سوید
$ژیاننامە$
ڕۆژ شەماڵ، ڕاپەرێکی تەمەن 23 ساڵی ناسراوی کورد بوو، کە بە زمانی سویدی گۆرانی دەوت، لە ڕۆژی 07-07-2019 لە بەردەم ماڵەکەی خۆیدا لە شاری ستۆکهۆڵم تەقەی لێ کرا و کوژرا. ڕۆژ کە بە زمانی سویدی گۆرانی ڕاپی وتوە و بینەری گۆرانییەکانی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی یوتیوب زیاتر لەملیۆنی تێپەڕاندوە، زۆربەی گۆرانییەکانی پەیوەندی بە (بازرگانی کردن بەمادەی هۆشبەر و تاوان و توندوتیژیی) ەوە هەبووە. جێی باسە ساڵی ڕابردوو، ڕۆخ شەماڵی برای ڕۆژ سی گولە نرا بەملییەوەو لە ستۆکهۆڵم کوژرا. میدیاکانی سوید ئاماژە بەوە دەکەن ئەم دوو برایە لە کێشەی کۆمەڵایەتییەوە تێوەگلاون کە ساڵی 2014 ڕویداوە و لەلایەن پۆلیسیشەوە لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ کراوە. [1]
=KTML_Italic==KTML_Blue=براکەم، ئەو ژیانەی هەمانە زۆر کوورتە=KTML_End==KTML_End=
ئەمە دێڕی گۆرانییەکی ڕۆژ شەماڵە، کە بە بۆنەی کوژرانی برا گەورەکەی وتوویەتی.