ناونیشانی بابەت: خاڵۆ قوربان هەرسینی ناسراو بە (سەردار زەفەر) کێ بوو و بۆچی لە کۆتاییدا چووە شەڕی ئیسماعیل ئاغای شکاک؟
ئەوەی پێویستە ئێمەی کورد بیکەین، فێربوونە لە مێژوو، بەداخەوە زۆربەی ڕاپەڕینەکانی کورد لە سەرەتای سەدەی بیستەمدا بە تەواوی لە ماڵی نەتەوەی کورددا نەبوون.
خاڵۆ قوربان کە لە شەڕی یەکەمی جیهانیدا لە ناوچەی #کوردستان# و #کرماشان# بۆ بەرژەوەندی عوسمانیەکان و ئەڵمانیا مامەڵەی دەکرد و لە دژی ڕووسەکان شەڕی دەکرد، لەگەڵ دەرکەوتنی لاوازی ئەڵمانیا لە شەڕەکەدا و باڵادەستی ڕووسەکان و ئینگلیزەکان ، لەگەڵ چەکدارانی، چەک و تەقەمەنی و چەند پارچە تۆپێکی جەنگی لەلایەن ڕووسەکانەوە دەگیرێت و دەچێتە ناوچە گیلان و لە سایەی میرزا کۆچوکخان جنگلی دادەنرێت. بەهۆی ئازایەتییەوە بە یەکێک لە پێشەنگەکانی بزووتنەوەی جەنگەڵ دادەنرا.
هاوتەریب لەگەڵ گۆڕانی ئاڕاستەی بزووتنەوەی گیلان بەهۆی مەیلی بەشێک لە ئەندامانی بۆ ڕووسیا لەوانە ئیحسانوڵڵاخان، خاڵۆ قوربانیش ڕەنگی خۆی گۆڕی و خۆی لە میرزا دوور خستەوە. بە دەستخستنی بڕێک تەقەمەنی و دابەشکردنی بەسەر چە کدارە کانی ژێر فەرماندەیی خۆیدا، پەیوەندی بە ڕیزەکانی ئۆپۆزسیۆنی میرزا کۆچوکخانەوە کرد، پۆستی وەزیری جەنگی بەدەستەوە بوو، دواتر بەهۆی ناکۆکی لەگەڵ سەرۆک جنگل گیلان، ڕازی بوو بۆ هاوکاریکردن لەگەڵ ڕەزاشا و لە شەڕێکدا لەگەڵ #سمکۆی شکاک# لە نزیک شاری بوکان، کە هۆزەکانی مەنگوڕ و دێهبەکردی پەیوەندییان بە سوپای خاڵۆ قوربانەوە کردبوو، لە لاین چە ک دارانی سمکو دا کوژرا.
یەکێک لە شیعرە فۆلکلۆرییەکان لە شێوەی گۆرانی خۆیدا ئاوازی بۆ داناوە
کارێ تۆ کردت… کافری بێ ئیمان
شکاک نەیکرد… بە خالو قوربان
ئەفسانەی خاڵو قوربان سەردار زەفەر بەم شێوەیە کۆتایی هات.
[1]