کۆنگرەی گەل لەپێناو ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد بانگەواز دەکات
#10.07.2023#
دیوانی هاوسەرۆکایەتی کۆنگرەی گەل ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە دژی گۆشەگیری و بانگەواز دەکات هەمووان لەدەوری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالان کۆببنەوە.
دیوانی هاوسەرۆکایەتی کۆنگرەی گەل ڕاگەیاندراوێکی نووسراوی بڵاوکردەوە سەبارەت بە گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالان و ئاماژە دەکات بە بێمافی و بێدەنگییەکان لەم بارەیەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە:
ئەوە 24 ساڵە، بەڕێز ئۆجالان لە گۆشەیەکی تاکەکەسی زیندانە، ئێستە لە ساڵی 25 هەمینە. هەروەها 25 مانگە زانیاری لەبارەیەوە نازانرێت، ناتوانێت بنەماڵە و پارێزەرەکانی ببینێت. ڕێکارەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک دەرهەق بە ڕێبەر ئاپۆ دەکەوێتە چوارچێوەی سیاسەتی نکۆڵی و سڕینەوە گەلی کوردەوە، هەبوونی ڕێبەر ئاپۆ هەبوونی گەلەکەمانە، بێدەنگی نێودەوڵەتی لەم بارەیەوە قبووڵکراو نییە.
بانگەواز لە نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمیتەی وەزیرانی ئەنجوومەنی ئەوروپی و یەکێتی ئەوروپا دەکەین ئەرکی خۆیان بەجێ بگەیەنن، هەلومەرج و ڕێکارەکانی گۆشەگیری لەسەر کەسێتی ڕێبەر ئاپۆ نایاساییە، بێدەنگییەکان سەبارەت بەم بێمافییە قبووڵ نەکراوە، پێویستە هەمووان جووڵە بکەن لەپێناو ژیان و تەندرووستی ڕێبەر ئاپۆ و کۆتایی هێنان بەم بێمافییە لە زیندانی ئیمراڵی، گەلەکەمان و ڕای گشتی لە ژیان و تەندرووستی ڕێبەر ئاپۆ ئاگادار بکەنەوە.
بانگەواز لە گەلەکەمان و دۆستەکانمان دەکەین، تەندرووستی و ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ تەواو گرێدراوە بە تێکۆشانمانەوە، تەنیا لە ڕێی تێکۆشانەوە دەتوانین ئەم بێدەنگییە بشکێنین. هێزمان هەیە بۆ ئەم کارە. پشتیووانی ڕێبەر ئاپۆ واتە پشتیوای هەبوون و پاشەڕۆژی ئازادمان.
لەسەر ئەم بناغەیە، بانگەواز لە گەلەکەمان و دۆستەکانمان لە سەراپای جیهان دەکەین لەدەوری ڕێبەر ئاپۆ کۆببنەوە لە ڕێگەی چالاکی و مەراسیمی فراوانەوە.[1]