کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2026
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  585,909
وێنە
  124,367
پەرتووک PDF
  22,117
فایلی پەیوەندیدار
  126,411
ڤیدیۆ
  2,193
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
317,246
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,682
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,747
عربي - Arabic 
44,091
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,681
فارسی - Farsi 
15,863
English - English 
8,531
Türkçe - Turkish 
3,836
Deutsch - German 
2,034
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
32,168
شوێنەکان 
17,029
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,481
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
1,027
وێنە و پێناس 
9,466
کارە هونەرییەکان 
1,725
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
16,013
نەخشەکان 
284
ناوی کوردی 
2,820
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,191
شوێنەوار و کۆنینە 
783
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,063
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,691
کورتەباس 
22,187
شەهیدان 
12,021
کۆمەڵکوژی 
11,389
بەڵگەنامەکان 
8,741
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,631
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,064
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,639
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
734
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
908
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
929
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
63
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,499
PDF 
34,762
MP4 
3,910
IMG 
234,646
∑   تێکڕا 
274,817
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
لۆزانی دووەم.. کورد بوو بە قوربانی سیاسیەتی وڵاتانی ناتۆ
پۆل: کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
کوردیپێدیا، دادگا نییە، داتاکان ئامادەدەکات بۆ توێژینەوە و دەرکەوتنی ڕاستییەکان.
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
لۆزانی دووەم.. کورد بوو بە قوربانی سیاسیەتی وڵاتانی ناتۆ
لۆزانی دووەم.. کورد بوو بە قوربانی سیاسیەتی وڵاتانی ناتۆ
لە کۆتاییدا دەرکەوت هەموو ڕێگرییەکانی دەوڵەتى بۆ ئەندامبوونی سوید لە هاوپەیمانى ناتۆ پەیوەندیداربووە بە پرسی کوردەوە و لە بەرانبەر ڕازی بوونیدا بە ئەندامێتی سوید، ناتۆ بە بەشێک لە داواکارییەکانی دەوڵەتى داگیرکەری تورک دژ بە کورد ڕازی بووە، کۆتا کۆبوونەوەی ناتۆش کە بەئاشکرا پشتیووانی بۆ دەوڵەتى تورک پێوە دیارە دژ بە کورد، بە لۆزانی دووەم نادەبڕێت.
دەوڵەتى داگیرکەری تورک لە ئەندامبوونییەوە لە ناتۆ تا ئێستا، هەموو هەوڵێکی داوە بۆ بەکارهێنانی ناتۆ دژ بە کورد، بە کەڵک وەرگرتن لە ئەندامێتی ناتۆ زیندانەکانی تورکیا لە کەسایەتی و چالاکوانان و کەسانی ئازادیخوازی کورد پڕکراوە، هەرکات پەیوەندی نێوان تورکیا و ناتۆ ئاسایی و توندوتۆڵ بوبێت، ئەوا کورد ڕووبەڕووی هێرشی خوێناوی و پاکتاوکردن بووەتەوە.
$ڕۆژی 4ی نیسانی ساڵی 1949 واشنتۆنی پایتەختی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا واژۆکرا و دامەزراوە$
هاوپەیمانی باکووری ئەتڵەسی-ناتۆ، بەپێی پەیماننامەی ئەتڵەسی کە بە پەیماننامەی واشنتۆن ناسراوە و ڕۆژی 4ی نیسانی ساڵی 1949 واشنتۆنی پایتەختی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا واژۆکرا و دامەزراوە.
ئامانج لە دامەزراندنی هاوپەیمانییەتی باکووری ئەتڵەسی وەک وەڵامێک بۆ بەهێزبوونی هێزی سەربازی یەکێتی سۆڤیەت ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا درووست بوو، چوونکە وڵاتانی ئەوروپا کە لە دەرەوەی یەکێتییەکە بوون، هەستیان بە مەترسی هێرشی یەکێتی سۆڤیەت کردبوو، بۆیە بەپێویستیان زانی لەگەڵ ئەمریکا یەک بگرن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو مەترسییە.
بارەگای سەرەکی هاوپەیمانی باکووری ئەتڵەسی لە شاری برۆکسلی پایتەختی بەلجیکایە، ئەندامە سەرەتایییەکانی بریتی بوون لە بەلجیکا، کەنەدا، دانیمارک، فەرەنسا، ئایسلەندا، ئیتاڵیا، لۆکسمبۆرگ، هۆڵەندا، نەرویج، پورتوگال، بەریتانیا و ئەمریکا.
$بە ئەندام بوونی سوید ژمارەی ئەندامانی ناتۆ بوون بە 31 وڵات$
پاشان یۆنان، تورکیا، ئەڵمانیا، ئیسپانیا، کۆماری چیک، هەنگاریا، پۆڵەندا، بولگاریا، ئیستۆنیا، لاتڤیا، لیتوانیا، ڕۆمانیا، سلۆڤاکیا ، سلۆڤینیا، ئەلبانیا، کرواتیا، مۆنتینیگرۆ، مەقدۆنیای باکوور و بوون، بە ئەندامی ناتۆ و ئەمساڵیش فینلاند بوو بە ئەندام، ئێستا بە گشتی 30 وڵات ئەندامی ئەو ڕێکخراوەن و سویدیش بۆ ئەندامێتی قبووڵکراوە و بەوەش ژمارەی ئەو وڵاتانەی ئەندامی ناتۆن دەبێت بە 31 وڵات.
ئامانجی ئاشکرای هاوپەیمانییەتییەکە کارکردنە بۆ پاراستنی ئازادی و ئاساییشی ئەندامانی لە ڕێگە سیاسی و سەربازیەکانەوە، لە ڕێگەی سیاسییەوە خۆی لە پشتیووانی بنەماکانی دیموکراتییەت و هاندانی گفتوگۆ و هاوکاری لەپرسی بەرگری و درووستکردنی متمانە و ڕێگری لەئاڵۆزیی درێژخایەن دەبینێتەوە.
هەروەها مەبەست لە ڕێگە سەربازیەکان، تواناکانی هاوپەیمانییەتییەکەیە لە بواری سەربازی بۆ ئەوەی بتوانێت قەیرانەکان تێپەڕێنێت ئەوەش بەپێی مادەی پێنج لە پەیماننامەی واشنتۆن، یان بە ڕاسپاردنی لە لایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بە تەنیا یان بە هاوکاری وڵاتان و ڕێکخراوەکانی دیکە ئەگەر هەوڵە دیبلۆماسییەکان شکستیان هێنا.
مەرجی وەرگرتن لەهاوپەیمانییەتییەکە ئەوەیە هەر وڵاتێکی یەکێتی ئەوروپا پشتیووانی بنەماکانی هاوپەیمانییەتییەکە بکات و بەشداربێت لەبەهێزکردنی ئاساییشی ناوچەی باکووری ئەتڵەسی، لە ئێستادا 30 وڵات ئەندامی ناتۆن.
دەوڵەتى تورک کە 71 ساڵە ئەندامی ناتۆیە، سیاسەت لەسەر ئەندامانی ناتۆدەکات و پێوانەی بنەماکانی ناتۆ کاری کردووە، لە هەندێک قۆناغدا و بەتایبەت لە سەردەمی دەسەڵاتی ئەردۆغاندا، سیاسەتی تورک بە شێوەیەک بنەماکانی ناتۆی پێشێلکرد، ئەمریکا ڕەتیکردەوە فڕۆکەی ئێف 16 بدات بە تورکیا، لەبەر ئەوەی تورک سیستەمی بەرگریی ئێس 400ی لە ڕووسیا کڕیبوو.
لە سەروبەندی هاتنی داعشدا، ئەردۆغان پێچەوانەی سیاسەتی ناتۆ کاری کرد، لە سووریا و ئێراق پشتیووانی ڕاستەوخۆی داعش و سەلەفییەکانی کرد، لە کاتێکدا هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش بە سەرۆکایەتی ئەمریکا لە جەنگێکی قوورسدا بوو دژ بە داعش.
لە ساڵی 2016ەوە، پەیوەندییەکانی دەوڵەتى تورک لەگەڵ ڕووسیا چووە قۆناغێکی نوێوە، ئەوەش دەرچوون بوو لە سیاسەتی ناتۆ، لەبەر ئەوەی خودی ناتۆ دژ بە هەژموونی ڕووسیا درووست بووە، بەڵام ئەردۆغان لە بەرەی دژ بە ڕووسیاوە خۆی کرد بە نێوەندگیر و تاڕادەیەکیش ڕووسیا و ئەمریکا ویستیان کەڵک لەو سیاسەتەی ئەردۆغان وەربگرن، بەڵام داخوازییەکانی ڕووسیا و ئەمریکا پێەوانەی یەکتری بوون.
لە ساڵی 2004ەوە، دەوڵەتى تورک دەیەوێت لە دەریای سپی سنووری خۆی فراوان بکات و لە ساڵی 2013ەوە بەئاشکرا و بە پشتیووانی ڕووسیا هەوڵدەدات خواستەکانی بۆ داگیرکردنی بەشێک لە سنووری یۆنان لە دەریای سپی بەدیبێنێت.
دەوڵەتى داگیرکەری تورک تا ڕووخاندنی یەکێتی سۆڤیەت وەک قەڵغانی بەرگری ناتۆ ناودەبرا، لە ساڵی 1991ەوە ناتۆ پێویستی بەو قەڵغانە نەما، لە ئێستادا ئەمریکا، یۆنانی کردووە بە قەڵغانی پارستنی ناتۆ و دژ بە فراوانخوازییەکانی دەوڵەتى تورک وەستاوەتەوە، هەروەها داگیرکردنی سنووری وڵاتێکی ئەندامی ناتۆ لە لایەن وڵاتێکی تری ئەندامی ناتۆوە پێچەوانەی بنەماکانی ناتۆیە.
هەرچەندە، ناتۆ لە هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتى تورک دا هاوکاریی بووە، بەڵام لە شەڕی چەتەکانی داعشدا و بە تایبەت شکستهێنانی داعش لەسەر دەستی کورد، ناتۆ سیاسەتی خۆی بەرانبەر بە کورد گۆڕی، جگە لە هاوکارییە سەربازییەکانیان، کورد بەشێکی گرنگە لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش.
دەوڵەتى تورک نیگەرانە لەو سیاسەتەی ناتۆ و داوای بەردەوامی لە ناتۆ ئەوەیە وەک ساڵی 80 کان و 90 کان، لە شەڕی دژ بە کوردا پشتیوان و هاوکاری بێت، هەر بۆیە ساڵێکە دژ بە ئەندامێتی سوید لە ناتۆ وەستاوەتەوەو مەبەستێتی ناتۆ ڕازی بکات لە شەڕی دژ بە کورد دا بەشداری کارای پێ بکات و تەنیا لە چوارچێوەى پشتیوانى نەمێنێتەوە.
لە ماوەی ڕابردوودا، دەوڵەتى تورک جەختی کردووەتەوە لەوەی یەپەگە و قەسەدە لە لایەن ناتۆوە بخرێنە لیسی تیرۆرەوە و هاوکارییەکانیان بۆ ڕۆژاوای کوردستان ڕابگرن، هەروەها هاوکاری بکەن لە هێرشکردن سەر ڕۆژاوا، بەڵام زۆربەی وڵاتانی ئەندامی ناتۆ ڕەتیان کردووەتەوە بچنە ژێر باری داواکارییەکانی دەوڵەتى تورک.
لە کۆتاییدا دەوڵەتى تورک بە ئەندامبوونی سوید لە ناتۆ ڕازی بوو، لە دوا ڕاگەیەنراوی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ناتۆیشدا دەردەکەوێت، کە لاری بوونی دەوڵەتى تورک لە ئەندامبوونی ناتۆ، بۆ ناچارکردنی ناتۆبووە بە داواکارییەکانی دەوڵەتى تورک لەبارەی کوردەوە.
ئەندامانی ناتۆ لە بەرانبەر ڕازیبوونی تورکیا بە ئەندامبوونی سوید لە ناتۆ بە بەشێک لە داواکارییەکانی تورکیا ڕازیبوون بۆ شەڕی دژ بە کورد، هەروەها فرۆشتنی فڕۆکەی ئێف 16 بە دەوڵەتى تورک و ئاڵوگۆڕی هەواڵگریی، جگە لەوەش ڕێگە بە تورکیا دەدرێت هێرشەکانی بەدەوام بێت بۆ سەر ڕۆژاوای کوردستان و بەردەوامیدان بە هێرشەکانی بۆ سەر باشووری کوردستان.
کۆبوونەوەی ناتۆ پەیوەستبووە بە ئەندامێتی سوید لە ناتۆ و پرسی کورد، چاودێرانی سیاسی ئەو کۆبوونەوەیە بە لۆزانی دووەم دژ بە کورد ناودەبەن و ڕەنگە کاریگەرییەکانی لە ئاییندەدا بە خراپ لەسەر کورد دەربکەوێت.[1]

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 1,283 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | rojnews.news
فایلی پەیوەندیدار: 1
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 10
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 12-07-2023 (3 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( کاکۆ پیران )ەوە لە: 12-07-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئەمیر سیراجەدین )ەوە لە: 12-07-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هەژار کامەلا )ەوە لە: 12-11-2025 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 1,283 جار بینراوە
QR Code
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.1128 KB 12-07-2023 کاکۆ پیرانک.پ.
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2026) version: 17.17
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.468 چرکە!