ناو: محەمەد
نازناو: چروستانی
ناوی باوک: عەبدولڕەحیم
ساڵی لەدایکبوون: 1890
ساڵی کۆچی دوایی: 1964
شوێنی لەدایکبوون: #سلێمانی#
شوێنی کۆچی دوایی: #سلێمانی#
$ژیاننامە$
چروستانی ناوی مەلا محەمەدی عەبدولڕەحیمی چروستانییە لە ساڵی1890ز. لە گوندی ئابڵاخ کە ئێستا گەڕەکێکە لە شاری سلێمانی لە دایکبوون، وەک فەقێیەکانی سەردەمی خۆی دەستی کردووە بە خوێندن، بۆ ئەم مەبەستە چەندین ناوچەی کوردستان گەڕاوە و لە زۆر مزگەوتەکان مەلایەتی کردووە. دواجار لە مزگەوتی نەقیب دەبێت بە مەلا. ئەم شاعیرە لە مانگی نیسانی ساڵی 1964ز. کۆچی دوایی کردووە و لە گۆڕستانی گردی جۆگە بە خاک سپێردرا. [1]
پارچەیەک لە غەزەلی چروستانی:
من کە دڵ ماتەمنشین و بولبولیش ھاوار و شین
ھەریەکە سەوداسەری خونچەی کوڵێکی بێ غەشین
من بەنەقدی دڵ لە سەوزەی خونچەلێوی سوخمەشین
ئەو بە ئاھی لێوی خونچەی دوگمە سەوزی ئاتەشین
ھەریەکە ھار و جەخارێ باری دەردی دڵ گەشین
تاڵی ساری کوڵم و ژاری ماری زوڵفی خەم چەشین
ھەریەکە زامی بە تیر و نەشتەرێ کو کون لەشین
دڵ بەئاواتی نەباتی کوڵدەمی ماتەم بەشین
ھەریەکە سەرخۆشی جۆشی قەترە عەترێکی خۆشین
کوا نەسیمێ بێ؟ بەیانی دەم کوڵی کا مەھوەشین
من سەرم سورماوە چۆن یەک کەوتوون واسوروشین
خاڵی شین ماتم دەکا , بەولێوە سورە دڵگەشین
ئوچی پاراو و تەری زاری ( چروستانی) یەقین
بولبول ئاسا نەغمەیێ سەد ئەزمە بێ تالع ڕەشین