ڕۆژ لە دوای ڕۆژ یانەکانی کوردستان زیاتر هەوڵەکانیان چڕ دەکەنەوە بۆ ئەوەی بتوانن تیپێکی تۆکمە درووست بکەن بۆ یارییەکانی وەرزی نوێ خولەکانی کوردستان، #یانەی وەرزشی دەربەندیخان# جارێکی تر پەنای بۆ ڕاهێنەری پێشووی یانەکە و کوڕی شارەکە #هۆگر عەبدوڵڵا# بردەوە و بە ڕاهێنەری یانەکەی دەستنیشان کرد، کارگێڕیی یانەکە بەفەرمی هەریەک لە (عادل محەمەد وەکوو سەرپەرشتیار و هۆگر عەبدوڵڵا وەکوو ڕاهێنەر و سیروان عەبدول ڕەحمان وەکوو یاریدەدەری ڕاهێنەر) و هەریەک لە یاریزانانیش (محەمەد مەحمود، گەشتیار کەریم، کاروان کەریم، هەڤاڵ محەمەد، ئەزهەر فەتاح، ئیبراهیم سەباح، ئەنوەر ماجید، شێرکۆ جەبار، یونس ئەنوەر، بڵند ئازاد، زانیار حەسەن، شەنکار محەمەد، ڕاڤیار ڕەزا، هاوار ناجی، شوان کەمال، کێوان سدیق، مارکۆ محەمەد) ئەمانە هەمووی لە وەرزی نوێی خولەکانی کوردستان بەرگری لە درێسی یانەی وەرزشی دەربەندیخان دەکەن، کارگێڕی یانەکە دەیەوێت ئەم وەرزە تیپێکی بەهێزیان هەبێت بۆ ئەوەی لە وەرزی نوێ خولەکانی کوردستان ڕکابەری لەسەر سەرجەم نازناوەکانی خولەکان بکەن و ئەسپە ڕەشەکەی خولی نایابی یانەکانی کوردستان بن، ڕاهێنەری یانەکەش پلانی تایبەتیی هەیە بۆ ئەوەی بتوانێ تیپێکی بەهێز درووست بکات بۆ وەرزی تازەی خولەکە.
[1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 258 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!