ناو: ئاریانا
ناوی باوک: ئیبراهیم
ئاریانا ئیبراهیم، نووسەر و شاعیرێکی کوردە خاوەنی چەندین تێکست و هۆنراوەی کوردییە.
=KTML_Bold=یەکێک لە تێکستەکانی=KTML_End=
=KTML_Bold=گەڵا و درەختی من=KTML_End=
ئای کە درەختەکان دەشنانەوە
ئای کە گەڵاکان دەوەرین
ئای کە من و تۆ لە ژێر
درەوشانەوەی درەختەکان و
گەڵا وەریوەکان
بە مەستی پێدەکەنین.
ئای لە تۆ
ئای لە تۆ
بیرت دەکەم
بیری ئەو ڕۆژە دەکەم
کە درەختێک بوویت و دەشنایەوە
بیرت دەکەم
بیری ئەو ڕۆژانەی
کە لە ژێر گەڵاکان پێدەکەنین.
بیرت دەکەم
بیرت دەکەم
ئەی گەڵا و درەختی من. [1]
ئاریانا ئیبراهیم محەمەد: لەدایکبووی: 1974 شاری بەغدا. ئاستی خوێندن: بەکالۆریۆس لە زمان و ئەدەبی کوردی کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین. ماستەر لەبارەی زمان و هونەرەکانی ڕۆژنامەوانی لە کۆلیژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین: (2005) دکتۆرا لە بەشی زمان و هونەرەکانی ڕۆژنامەوانی لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین: (2010)
دەستپێک، 1998 لە گۆڤاری زاگرۆس.
کارنامەی ڕۆشنبیری و هونەری و ئەکادیمی:
لە ساڵی: (2005) دامەزرێنەر و یەکەم سەرنووسەری گۆڤاری: (زانکۆی نوێ) لە سەرۆکایەتی زانکۆی سەڵاحەدین هەولێر بووە.
لە ساڵی: (2005)ەوە، ئەندامی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستانە.
لە ساڵی: (2005)ەوە، لە بەشی ڕاگەیاندنی کۆلێژی ئەدەبیاتی زانکۆی سەڵاحەدین هەولێر مامۆستایە.
لەنێوان ساڵانی: . (2006-2009) بڕیاردەری بەشی ڕاگەیاندن. کۆلێژی ئەدەبیات زانکۆی سەڵاحەدین هەولێر بووە.
لەنێوان ساڵانی: ، (2012-2017) سەرپەرشتیاری ڕاگەیاندن لە مەڵبەندی ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی زانکۆی سەڵاحەدین ۔ هەولێر بووە.
لە ساڵی: (2011) بەشداری چەندان گۆنگرە و کۆنفرانسی زانستی لەناو و دەرەوەی هەرێمی کوردستان و وۆرکشۆپ و دیبەیتی ئەکادیمی و پێشکەشکردنی دەیان سیمیناری لە بواری ڕۆژنامەوانیدا کردووە.
لە ساڵی: (2011) ئەندام و سەرۆکی دەیان لێژنەی گفتوگۆی زانستی بۆ ماستەر و دکتۆرای بەشی ڕاگەیاندن بووە. لەنێوان ساڵانی: 2012-2017 سەرپەرشتی چەندان لێژنە و کۆبوونەوەی تایبەت و ئەنجامدانی خول و ڕاهێنانی ڕۆژنامەوانی سەبارەت بە کار و پیشەی ڕۆژنامەوانی هەروەها کۆمەڵە خول و ڕاهێنانی پراکشکیش بۆ ڕۆژنامەنووسان و ڕاگەیاندکارانی نێو دەزگا ڕاگەیاندنەکان بەگشتی کردووە.
لە ساڵی: (2005) نازناوی زانستی (پڕۆفیسۆری یاریدەدەر)ی لە بەشی ڕاگەیاندن وەرگرتووە.
لەنێوان ساڵانی: . (2005-2018) ئەندامی لێژنەی زانستی بەشی ڕاگەیاندن و سەرپەرشتی چەند لێژنەی دیکەی زانستی لەسەر ئاستی بەش و کۆلێژ و زانکۆ کردووە. ئەندامی بنکەی کاوەی ڕۆشنبیری کوردی بووە.
دەستەی نووسەرانی گۆڤاری (هاوارا نوو) بووە.
زمانی کوردی و عەرەبی زۆر باش دەزانێت و ئینگلیزیشی باشە.
هونەری:
لە ساڵی: (1998) یەکەم پێشانگای شێوەکاری لە گەرلەری میدیا بە ناوی (زەنگ) کردووەتەوە.
لە ساڵی: (2001)ەوە تاکوو ئێستا، ئەندامی سەندیکای هونەرمەندانە.
بەشداری چەندان پێشانگای شێوەکاری دیکەی کردووە بە هاوبەشی لە بۆنە تایبەتەکانی وەک: (8)ی مارسی ڕۆژی حیهانی ئافرەتان.
بەرهەم و چاپ کراوەکانی،
ڕۆژنامەی برایەتی، 1967-1974 چاپی یەکەم، هەولێر، 2005
شێوازە ئەدەبییەکانی ڕۆژنامەی خەبات ، (2002-2006) چاپی یەکەم، هەولێر، 2011
مێژووی ڕاگەیاندن، چاپی یەکەم، هەولێر، 2018
زمانی ڕاگەیاندن، چاپی یەکەم، هەولێر، 2018
ڕیکلامی ڕۆژنامەوانی، چاپی یەکەم، هەولێر، 2018
وێنەی ڕۆژنامەوانی، چاپی یەکەم، هەولێر، 2018
دیزاینی ڕۆژنامەوانی، چاپی یەکەم، هەولێر، 2018
ئەلف، کۆمەڵە هەڵبەست، هاوبەش، لە بڵاوکراوەی ماڵی پەرتووک، زنجیرە: ، (1) چاپی یەکەم، چاپخانەی ڕۆژهەڵات، هەولێر، 110 ، 2019 لاپەڕە، قەبارە: (4122)سم.
خزامە باوەشی و پێکەنیم، هەڵبەست، لە بڵاوکراوەکانی ماڵی پەرتووک، زنجیرە: ، (9) چاپی یەکەم، چاپخانەی وەزارەتی ڕۆشنبیری، هەولێر، قەبارە: (4112)سم.
چەندان توێژینەوەی لە گۆڤارە ئەکادیمییەکان بڵاوکردووەتەوە.
- چەندان بابەت و نووسینی لە ڕۆژنامە و گۆڤارەکان بڵاوکردووەتەوە.
پرۆژه، هەڵبەست و ڕۆمان. میتۆدەکانی توێژینەوە لە ڕاگەیاندندا. گوتاری ڕاگەیاندن، نووسینی ئەلیکترۆنی. ژانرەکانی ڕۆژنامەوانی. نووسینی ئەلیکترۆنی.
سەلامەتی پیشەیی ڕۆژنامەنووسان. [2]