کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2026
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  586,111
وێنە
  124,409
پەرتووک PDF
  22,121
فایلی پەیوەندیدار
  126,463
ڤیدیۆ
  2,193
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
317,317
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,685
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,750
عربي - Arabic 
44,095
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,711
فارسی - Farsi 
15,883
English - English 
8,533
Türkçe - Turkish 
3,836
Deutsch - German 
2,037
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
32,180
شوێنەکان 
17,029
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,481
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
1,041
وێنە و پێناس 
9,466
کارە هونەرییەکان 
1,725
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
16,019
نەخشەکان 
284
ناوی کوردی 
2,820
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,191
شوێنەوار و کۆنینە 
783
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,063
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,692
کورتەباس 
22,210
شەهیدان 
12,030
کۆمەڵکوژی 
11,391
بەڵگەنامەکان 
8,741
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,631
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,064
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,639
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
734
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
912
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
929
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
63
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,499
PDF 
34,764
MP4 
3,993
IMG 
234,717
∑   تێکڕا 
274,973
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
جلوبەرگی ژنانی موکریان؛ بەشی 02
پۆل: کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
ئامانجمان ئەوەیە وەک هەر نەتەوەیەکی تر خاوەنی داتابەیسێکی نەتەوەییی خۆمان بین..
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
جلوبەرگی ژنانی موکریان؛ بەشی 02
جلوبەرگی ژنانی موکریان؛ بەشی 02
جل­وبەرگی ژنانی موکریان؛ بەشی 02
لەیلا نوورانی

=KTML_Bold=کراسی تیرێژوو/ کراسی تیرێژوودار/ کراسی بەتیرێژوو=KTML_End=
کراسی بەتیرێژوو جۆرە کراسێکی کوردییە کە پێش کراسی کەمبەرچین یان چیندار یان بەچین باو بووە، کراسەکە تەختە تەختە دەکرێت و تیرێژووی دە لاتەنیشتەکانی دەکەن، داوێنی فش و بێچینە، پاش و پێشی کراسی تیرێژوودار دوو تەختەیە و قۆڵی بەسۆرانییە (ئەنگوچکدارە) . یەخەکەشی هەر یەخەکوردی بووە. دەسماڵیان لەسەر پێدادراوە و پشتێندی لەسەربەستراوە.
ئێستاکەش ئەو کراسە لە ناوچەی ئەردەڵان و باشووری کوردستان باوە و کەوای شۆڕ یا سایە یا سیخمە یا کەوای لەسەر دەبەر دەکەن و دەسماڵ و پشتێندیان لێ دەرهاویشتووە و هۆکاری ئەو دابە ناڕوونە.

=KTML_Bold=تیرێژوو=KTML_End=
پارچەیەکی سێ­گۆشە و کەوتووەتە لاتەنیشتەکانی کراس، تیژاییەکانی گڕۆڵی تێ­دەکرێت و بە قۆڵەکانەوە دەدروێ و بنەکەشی بە داوێنی کراسەوە دەدروێ. بۆ فرەوان ڕاگرتنی کراس دەکار دەکرێ. (پارچەکەی دووتەختە دەکەی یان پشتوپێشی دادەنێی، هەتا سەرشانی، دوایە بە­قەد دووهێندی ئەو دووتەختەی بۆ قەراغەکانی (تیرێژووەکان) دادەنێی و لەبەر ئەوەی فراوان بێ و لە قۆڵیڕا بۆ خوارێ تیرێژوو بێ و گڕۆڵی تێ­ بنێی و دوایە قۆڵی پێوەدەی و سۆرانیی تێ­ بنێی. ئی قەدیمتر سۆرانیشی نەبووە هەر قۆڵێکی فراوان بووە تا خوارێ و دوایە کراوە بە سۆرانی و لە دوایەشدا بوو بە قۆڵی­ کێش. پشتێند و دەسماڵیشی وەک کراسی کەمبەرچین بوو. هەوەڵێ هەر ئەوە بوو، بەڵام ئەگەر کراسی کەمبەرچین هات ئەوە هەر بۆ کەیخودا ژنان بوو، لە دوای کراسی بەلاداکردنێ، تیرێژوو داهاتووه. تیرێژووداری قەدیم، دەمیشی لە لای بنهەنگڵی هەر پان بوو و باریک نەدەبووەوە و بەقەد داوێنی بوو. کراسی تیرێژووداری یەخەکوردی، دەبێت گڕۆڵی تێ­ بنێی و لە قەراغەکانی دەکرێتەوه، بەڵام ئەگەر پارچەکە بەربەرین بێ تێی ناکرێتەوە و هەر بەرینی دەگرن، یەخەی کوردیی ئەو کراسە لە­سەر سینگ ڕادەوەستێ. قەدیم دەبوو کراس فرەوان بێ.)

=KTML_Bold=کراسی سنەیی=KTML_End=
وەک تیرێژوودارە بەڵام هەر دوو تەختەکە (پاش و پێشی) هەیە و تیرێژوو و گرۆڵی نییە و زۆر باریکترە. یەخە و قۆڵی بەمۆدی جۆراوجۆر دادەندرێ و ئێستاکەش باوە. (دەسماڵ وپشتێندی لەسەر نابەسترێ.)

=KTML_Bold=کراسی بەئەنگوچک=KTML_End=
یان کراسی بە سۆرانی، بە کراسێک دەوترێ کە قۆڵەکانی سۆرانیی پێوە درابێ، کراسی قەدیم زۆربەیان سۆرانییان لێ دەدا، ئی وا بوو بەرینی دادەنا و ئی وابوو هەر چوار قامکی دادەنا. لە ناوچەی مەنگوڕایەتی دوو میتر و نیو یان سێ میتر سۆرانییان دادەنا، قۆڵی کراسەکەیان فراوان دەگرت و داوێنی شەش تەختە دەکرا، سۆرانییەکەیان قەیتان لێدەنا و دوگمەیان لەنێوەڕاستی سەرشانی کەوا دەدا و قەیتانەکەیان بەسەر دوگمەکە ڕۆ دەکرد هەتا ڕاوەستێ و لکیان داویشتەوە دواوە. ئی وا هەبوو بە دەرزی قایمیان دەکرد. ئەو کراسە فشوفۆڵ ڕادەوەستا و ئەنگوچکی لە دواوە گەورە دیار بوون.

=KTML_Bold=کراسی کەمبەرچین=KTML_End=
کراسی بەدامێن یان کراسی بە گنج یان کراسی چینچین یان کراسی چیندار
کراسێکە کە بەژن و داوێنی لێک جیایە و چین یان گنجی دە نێوقەدیدایە. پێشینەی ئەو کراسە وا باس کراوە کە گۆیا هەر کراسی بەلاداکردنێ و کراسی بە تیرێژوو باو بووە، ئەو سەردەمەی کە جوو لە وڵاتدا بوون، ژنەکانیان کراسی بەچینیان لەبەردا بووە (دامێن یان داوێن: دامن بە فارسی) . ژنانی موکریان تەما دەگرن ئاڵوگۆڕ بەسەر جلوبەرگی کوردیدا بهێنن و چین لە کراسەکانیان هاوێن. هەوەڵ جار دەچنە خزمەت شێخولئیسلامی گەورە و ڕاوتەگبیری پێ دەکەن هەتا خودای نەخواستە حەرام نەبێت و بتوانن نوێژی پێوە بکەن، ئەویش کوتوویە بەو شەرتەی جۆرێک بێ لەبەردا بەعەدەب بێ و هیچ کوێی تێدا دیار نەبێت حەرام نییە. ئەو کراسە بۆ هەوەڵ جار ژنە جوو بڕیویانە و تا ئێستاکەش ئەو ئاڵوگۆڕەی بەسەر جلوبەرگی ژنانی موکریان هات هەرماو بوو. ئەو کراسە بەژن و داوێنی بە جیایە و دوایە پێکەوە دەدرێ، گنجەکانی لە داوێنی دەدرێ. بە دوو شێوە دەیدروون یان هەمووی داوێنی سەراسەر گنج لێ دەدەن جا بە بەژنەکەیەوە دەدروون و ئی واش هەیە داوێنی کراسەکە لەگەڵ هەر گنجەی بە بەژنەکەیەوە دەدروێ.

کراسی چینچین
سبحەینێ ئیشەڵڵا گزینگ لە سەران
زولفی عەمبەربۆم دەکەم پەرێشان
کراسی چینچینم کارخانەی شاهان
ئەبرۆم دەکەم قۆپەنی ڕیحان
ئەحمەد لوتفی، زۆرە و مشتەری
پۆلێک هاتوون بیتوێنیە
وەکوو وەردۆکی باڵشینە
کراسی بەریان پاک چینچینه
برۆ و مژانگ تێک چڕژینە
ئەحمەد لوتفی، لاس و خەزاڵ
کراسی کەمبەرچین
سایە و کراسی کەمبەرچین
لە هەزار ڕەوشێ و نازەنین
(هەژار)
زۆربەی ژنە بەتەمەنەکان کراسی کەمبەرچینیان لەبەر نەدەکرد و پێیان وابوو حەرامە، چونکە هەوەڵ جار ژنە جوو مقەستی لێ داوە.
زۆربەیان دەیانکوت چونکە ئەو کراسە بەژن وداوێنی لێک جیا کراوەتەوە لەبەرکردنی بێشەرعییە.

=KTML_Bold=شەو­کراس=KTML_End=
ئەو کراسەی کە بۆ خەو دەبەر دەکرێ.[1]

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 751 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی کوردشۆپ - 12-03-2023
فایلی پەیوەندیدار: 5
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 6
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 12-03-2023 (3 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: کلتوور / فۆلکلۆر
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 09-02-2024 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 09-02-2024 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 09-02-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 751 جار بینراوە
QR Code
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2026) version: 17.17
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.672 چرکە!