جلوبەرگی ژنانی موکریان؛ بەشی 04
لەیلا نوورانی
=KTML_Bold=کراسی پەپوولەپایزە=KTML_End=
کراسێکە تەختی لە کراسی نەشمیلان دەکات و گوڵی لە شێوەی گوڵی پەپوولەپایزەی تێدایە و ڕەنگیان جۆراوجۆرە.
=KTML_Bold=کراسی پەشمینە=KTML_End=
کراسێکە لە پارچەیەکی پەشمیی، ئەستووردایییەکەی ئەوەندەیە دەست لە بنیدا دیار نییه، ڕەنگی جۆراوجۆری هەبووە و ئێستاکەش هەر باوه.
ئەگە یاری من ناناسن
هەموو ساردی سبیانان
دێتەوە لە ڕێی سەراوێ
بە کەراسێکی پەشمینپەشمینە
(خلە دەرزی: ئازیزە)
گێڕانەوە: جۆرە قەدیمەکەی پەشمینە هێند ناسک بوو فووت لێ کردبا با دەیبرد، بۆیە دەکرا بە کراس و دەسماڵ و کۆڵوانه. جۆری سێ گوڵی تەختگەشەکەی زۆرتر دەکرا بە کراس. بۆ جلەبووکیش بووه. پەشمینە کەم دەشۆرێ و زۆرتر دە ئاوی ساردی هەڵدەکێشن و زوو هەڵیدەخەن دەنا تەخت و گوڵی لێک دەهاڵێ. ئێستاکەش هەر باوه. زیاتر بۆ پشتێن کەڵکی لێ وەردەگیرێت و پیاوانیش دەکاری دەکەن.
=KTML_Bold=کراسی پەیوەند=KTML_End=
کراسێک لە جۆرە پارچەیەکی ناسک و کونکونی هێندێک شەق، دەوری کونەکانی بە سیم گیراوە و سەرانسەریش پووڵەکەی لێ چندراوه. تایبەتیی جلەبووکە و هەر بۆیەش پێی دەڵێن پەیوەند. زۆرتر بووک سێ ڕۆژانە لەبەریان دەکرد. ڕەنگی بە عام کاڵ بووه.
=KTML_Bold=کراسی پەیوەندی کۆلکەزێڕینە=KTML_End=
جۆرێکە لە جۆرەکانی پەیوەندی سپی کە جێجێ حەوت ڕەنگی کاڵ دەنوێنێ.
=KTML_Bold=کراسی پەیوەندی گوڵەگەنم=KTML_End=
جۆرە پەیوەندێک کە پووڵەکەکانی بە شێوەی گوڵەگەنم لێ چندراوە و کونکونیش نییه، ڕەنگی زەرد یان سپی هەبووه.
=KTML_Bold=کراسی پێم لێ مەنێ=KTML_End=
کراسێکە تەختی لە پارچەیەکی وەک واڵ تەنک، خانەخانەیە و لەنێوانی خانەکانی گوڵێکی گەورەی ڕەنگیی تێدایه.
=KTML_Bold=کراسی تافتە=KTML_End=
1. کراسێکە لە جۆرە قەنەوزێکی ناسک، ڕەنگی دیوی جوانیی و ناحەزیی یەک نییه. تافتە بۆ کەواش کەڵکی لێ وەرگیراوه.
2. کراسێکە لە پارچەیەکی هاوریشمی دەسکرد
گەردنی هەڵێنا چون حەوزی کەوسەر
کراسی تافتەی ئاڵ وا کردی لەبەر
لە پشتی بەستبوو کەمبەرەی گەوهەر
خاڵ و وردەخاڵ بوون ئەمبەرەوبەر
(ئەحمەدی لوتفی: بەیتی زەینەڵ و گۆزەڵ)
=KTML_Bold=کراسی شامتافتە=KTML_End=
کراسێکی تۆڕی ناسک کە گوڵەکەی لە تافتە بووە
دەبەرخۆی کردبوو کراسێکی شامتافتەی مەڵحەمداری تەنکی عاسمانشینە
قەت قەت پەڕی مێشوولەی وەک وی تەنک نینە
(حاجی ساڵە تەورە: بەیتی لاس و خەزاڵ)
دەبەرە خۆی کردبوو کراسێکی شامتافتەی مەڵحەمداری لەوی دە تەنکی عاسمانیی شینە
(حاجی ساڵە تەورە: گەلۆ)
کراسی تاکسی بەجێم مەهێڵە
تەنیا نێوی ماوە و هیچ زانیارییەکی لەسەر نییە.
=KTML_Bold=کراسی تاوس=KTML_End=
1. کراسێکە لە پارچەیەکی مەخمەری ناسکی سوور، وێنەی تاوسی بە ڕەنگی سپی لەسەر چندراوە و تایبەتیی جلەبووک بووە.
2. کراسێکە لە پارچەیەکی تۆڕی ناسک، داوێنەکەی وێنەی تاوسی بە زەڕی چندراوی پێوەیە و ڕەنگی جۆراوجۆری هەبووه.
=KTML_Bold=کراسی پەڕی تاوس=KTML_End=
کراسێکە لە پارچەیەکی لە حەریر ناسکتر و شەقتر. بە زەڕی، پەڕی تاوسی لێ چندراوە بە جۆرێک کە پەڕەتاوسەکان لە درووندا دەکەوتنە حاشێی کراسەکه.
ژنانی قەدیم دەڵێن: ئەم کراسە بەنرخ بووە و بۆ جلەبووک بەکار هاتووه.
=KTML_Bold=کراسی جووت تاوس=KTML_End=
ئەو کراسەی کە تاوسەکانی دوودوو ڕوویان تێکبێ.
=KTML_Bold=کراسی تۆڕماهی=KTML_End=
کراسێکە تەختی لە پارچەیەکی تۆڕ، سەرانسەر بە پووڵەکەی تەختی حەوت ڕەنگ چندراوە و تەختەکەی دیار نییه. (ژنانی قەدیم دەڵێن) : تایبەتیی جحێڵان بووە. تۆڕماهی بۆ کەوا و سیخمەش دەکار کراوە.
=KTML_Bold=کراسی تۆزەکە=KTML_End=
هیچ زانیازییەکی لەسەر نییه.
=KTML_Bold=کراسی توێژی ماری=KTML_End=
کراسێکە تەختی لە پارچەیەکی تۆڕی زۆر نەرم و ناسک و کون ورد، گوڵی ڕەنگی تر و دەڕژێی لەسەرە و لە ڕەنگی تەختەکەی نییه
مەمک لە خۆشیان لە کراس هاتنە دەر
خاڵی گژنیژی عەتریان هاتە سەر
وا لە خۆی توند کرد کەمبەرە و کەمبەر
کراسی توێژی مار هێنایە گوزەر
من نیمە قاسید ببێ بە تەتەر
(ئەحمەد لوتفی: بەیتی زەینەڵ و گۆزەڵ)
لە دوورڕا وەک توێژەماری دەچێ.
=KTML_Bold=کراسی جووڵەجووڵ=KTML_End=
کراسێکە تەختی لە پارچەیەکی ناسکی بەوەزن، گوڵ لە خۆیە و گوڵەکانی لە ڕەنگی ترن. لەرەی دێ و هەمیشە دەڵێی دەجووڵێتەوه.
=KTML_Bold=کراسی جەلسە=KTML_End=
پێم کوت ئەى جوانێ! کراست جەلسەیە
بریقەى سەر کوڵمەت دەڵەى لیرەیە
کە مادام وا بێ ماچێکم دەیه
(سەید عەلی سەردەشتی: بەیتی ئاسۆس)
=KTML_Bold=کراسی جیران خۆم لێ مەدە=KTML_End=
هیچ زانیارییەکی لەسەر نیه.[1]