ناونیشانی بابەت: غەفار.. چێشتلێنەرەکەى زەماوەندى پیرى شالیار
ئامادەکردنی: #هەڵمەت بتوێنی#
چێشتی زەماوەندی پیری شالیار، کە تێکەڵەی تایبەتە بە زەماوەندی #پیرشالیار# لە دەڤەرى #هەورامان#، ساڵی یەک جار لێدەنرێت.
چێشتە تێکەڵەکە پێکدێت لە گۆشت، نۆک، نیسک، پیاز، میوە وشککراوەکان و پێى دەڵێن چێشتی موجەوەری (چێشتی مجێور).
چێشتەکە هەموو ساڵێک لە دوو لای چلەی زستان لێدەنرێت، سێ ڕۆژ بەردەوام لێدەنرێت و دەدرێت بە خەڵکی هەورامان و میوان و هەموو گەشتیارانیش لێی دەخۆن.
غەفار ئەو پیاوە پیرەیە، کە چێشتلێنەری تایبەتە بە لێنانى چێشتەکە و لەو بوارەدا زۆر کارامە و شارەزایە. [1]