ناو: ئەولمومن
نازناو: سەفیەدینی ئورمی
ناوی باوک: ئەبیەلمەفاخر یۆسو فاخر ئورمی
ساڵی لەدایکبوون: 1216
ساڵی کۆچی دوایی: 1294
شوێنی لەدایکبوون: ئورمی (#ورمێ#)
شوێنی کۆچی دوایی: بەغدا
$ژیاننامە$
سەفیەدین ئورمی هۆزانوان و زانای بەناوبانگی بواری ئاهەنگ و ئاوازی کوردیی کۆن بێگومان لەگەڵ ئیساک موسڵی دوو باڵی مەلی موزیک و ئاوازی کوردیی سەردەمانی کۆنە.
ئەم پیاوە زانا و بێ وێنە هەشتسەت ساڵ پێش ئێستا واتە 1216ی زایینی لە ئورمی (ورمێ)ی
ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دایک بووە و ساڵی 1294 لە بەغدا کۆچی دوایی کردووە. ناوی ئەولمومن کوڕی ئەبیەلمەفاخر یۆسو کوڕی فاخر ئورمی ە.
سەفیەدین ئورمی کوردە. لەو سەردەمەدا بێجگە لە کورد و ئەرمەنی و سریانی لە ورمێدا قەومێکی تر نەژیاوە.
ئەم زانا گەورە لە سەردەمانی کۆتایی عەباسییەکان و سەرەتای دەسەاڵتدارێتی مۆغۆلەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ژیاوە.
هەر کەس دەڵێت سەفیەدین ئورمی تورکە با لەگەڵ ئەوەشدا بیسەلمێنێت مەولانای بەلخی ڕومی تورکە!
سەفیەدین ئورمی لە سەردەمی منداڵیدا لەگەڵ بنەماڵەکەی بەرەو بەغدا باریان کردووە. لەوێ ناردوویانەتە بەر خوێندن.
ئەم زانا پایەبەرزە خاوەن دوو پەرتووکی نەخشان و پەیامی شانازی یان ڕسالە شەرفیەیە. نەخشان
یان الادوار بە زمانی عەرەبی نووسراوە و سەبارەت بە ت یۆری موزیکە.
خودی وشەی موزیک لە موسیقای عەرەبییەوە هاتووە و ئەم وشەش لە زمانی کوردی کە زمانی زانستی سەردەمی دێرین بووە وەرگیراوە.
موسیقی بە عەرەب کراوی وشەی مەشکە یە.
مەشکە ژەندن کە هەموومان دەزانین چ کارێکە سەرەتای پەیوەندی واتە ڕیتم و و ئاشتی واتە هارمونی یە.
بەهەرحاڵ، زانای هۆزان و ئاواز ئورمی لە بواری موسیقادا سەرگەورەی زانایانی بواری موزیک بووە.
ئەم پیاوە زانا و بەناوبانگە، لە کۆتاییدا بەهەژاری و دەینداری لە زینداندا کۆچی دوایی کردووە.
تەمەنی لە کاتی مردن دا هەشتا ساڵ بووە.
=KTML_Bold=ئەم پەردانە ئەو ناساندوویەتی:=KTML_End=
ڕاستە، ئێراق، ئەسفەهان، زێڕەوشان یان زێڕەفکەن، بوزورگ، زەنگۆڵە، ڕێبی یان ڕێبوار،
حسێنی، حیجازی
=KTML_Bold=ئەم ئاوازانەش ئەو دایناون:=KTML_End=
گەردەنی، گەواش، نەورۆز، مایە، شاناز، سەڵ ماس
گەردەنی لە زاراوەی کورمانجی-کوردی دا واتە ملوێنک یان ملوانکە، گەواش ناوی شارۆچکەیێکە لە
نێوان ئەردیش و تاتوان لەسەر دەریای وانێ. [1]